پاش ١٢ ساڵ دابڕان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گەیشتە دیمەشق، ئەوەش یەکەمین سەردانە پاش ١٢ ساڵ لە دابڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (الوطن) نزیک لە حکومەتی دیمەشق، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان گەیشتە دیمەشق.

ئەمەش بە یەکەمین سەردانی فەرمی بەرپرسێکی باڵای سعودی هەژمار دەکرێت، پاش ١٢ ساڵ لە دابڕانی پەیوەندیی نێوان دوو دەوڵەتەکە بەهۆی قەیرانی سوریاوە.

ئەم سەردانە پاش چەند ڕۆژێک لە سەردانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی دیمەشق فەیسەڵ میقداد بۆ سعودیە دێت، هاوکات لە کۆبوونەوەی دەوڵەتانی عەرەبی باس لە گەڕانەوەی دیمەشق کرا بۆ نێو کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی.

ف.ق