شۆفێران لە ئێران چالاکیان ئەنجامدا و ژماریەکیش دەستگیرکران

لە تارانی پایتەختی ئێران بە دەیان شۆفێر داوایان کرد موچەی مانگانەیان زیاد بکرێت و دەستیان بە بایکۆت کرد. لە رۆژی دووەمی چالاکیەکەدا هێزەکانی ئەمنی چالاکوانانیان دەستگیر کرد.

شۆفێرانی ئۆتۆبێسی سەر بە کۆمپانیای گواستنەوەی تاران، بڕیاری دەستەی باڵای کاریان شەرمەزار کرد.

شۆفێران دەستیان بە مانگرتن کرد و رژانە نێو شەقامەکان و داوایان کرد لەسەدا ١٠ی موچەکانیان زیاد بکرێت. لە چالاکی ١٦ و ١٧ی ئایاردا بە دروشم شارەوانی تارانیان شەرمەزار کرد. هەروەها داوایان کرد، بەرپرسانی شارەوانی دەست لەکاربکێشنەوە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی لە رۆژی دووەمدا لەبەردەم کۆمپانیای گواستنەوە کۆبونەوە، بەڵام دەستگیرکران.

حکومەت ٩ی ئایاری هەندێک رێوشوێنی راگەیاند. بەڵام ڕێوشوینی حکومەت بە تەنها بۆ گەنم، زیادبوونی رۆن و چەند مادەیێن خۆراکی بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا نرخی رۆن چوار ئەوەندە زیادی کرد، نرخی مریشک و هێلکەش زیادی کردووە.

دوای راگەیاندنی ڕێشوێنەکان، لە هەموو وڵات بەهۆی زیادبوونی باج چالاکی ئەنجامدران.

رۆژی شەممە وەکیل ئەحمەد ئاڤایی نزیک لە سەندیکای کرێکاری، رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا کەسێک کوژراوە، بەڵام شێوەی کوژرانەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ف.ق