سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە سودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا گەشتی کردووە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەمڕۆ بە بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و شاندێکی باڵای یاوەری بەرەو ئەمریکا کەوتوونەتەڕێ.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئامانجی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا تاوتوێکردنی چەند پرسێکە لەوانە پرسی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

هـ . ب