سوپای عێراق مۆڵگەکانی داعش دەکاتە ئامانج

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە قووڵایی زنجیرە چیای حەمرین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە، لە سێ میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند "پاش کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی جووڵە و چالاکیی چەتە تیرۆریستەکانی داعش لە زنجیرەی چیای حەمرین، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورە ئەنجامدرا".

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، هێزی ئاسمانی چەند مۆڵگەیەکی لە زنجیرە چیای حەمرین لە دیالە کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ٧ تیرۆریست کوژران و لەنێویاندا فەرماندەیەکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە هەیە.