ئێران زەینەب زەمان دەستگیردەکات

دەسەڵاتی ئێران چالاکوانی بواری ژنان، زەینەب زەمان دەستگیردەکات و بەرەو شوێنێکی نادیار دەیڕفێنێت.

زەینەب زەمان لە یەکەمین ئەو ژنانە بوو کە پرچی بڕی وەک پاڵپشتییەک بۆ شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهۆی کوژرانی کچێکی کورد بەناوی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی پۆلیسی ڕەوشت لە ئەیلولی ٢٠٢٢.

بەهۆی دەستگیرکردنی زەینەب زەمانەوە، هاوژینەکەی گوتی لە ٨ ـی نیسان، دەسەڵاتی ئێران پەیوەندییان بە زەینەبەوە کردووە تا ڕووبکاتە بنکەیەکی ئاسایش.

بەقسەی هاوژینەکەی، لەهەمان ڕۆژدا، زەینەب دەستگیرکراوە، هەروەها دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێران ماڵەکەیان پشکنیووە.

چالاکوانی ژنان، زەینەب زەمان، کچی هونەرمەندی ئێرانی حوسەین زەمانە.