بە هونەری کاری دەستی بەردەوامی بە نەریتی خۆیان دەدەن

دەلال و نالین خوشکی یەکترن، وێڕایی بچووکی تەمەنیان، بە هونەری کاری دەستی درێژە بە نەریتی خۆیان دەدەن و پەرەبەکاری هونەری دەستی دەدەن.

هونەری کاری دەستی

هونەری کاری دەستی کە بە هۆکاری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بەرەو لە ناوچوون دەچێت، بەڵام هێشتا لە لایەن نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەردەوامی هەیە. دەلال حاجی یوسف و نالین حاجی یوسف کە خوشکن، لە شاری قامیشلۆ دەژین، بەو تەمەنە بچووکەیانەوە خەریکی کاریی دەستیین و بە دەوروبەرەکەیاندا بڵاوی دەکەنەوە. پەوەست بە کارەکەیانەوە ئەو دوو خوشکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) قسەیانکرد.

'کاری دەستی جوانییەکی تایبەتی هەیە'

دەلال حاجی یوسف باسی لە خۆشەویستی بۆ کارەکەی کرد و وتی: "ئەم هونەرەم خۆشەوێت، چوونکە مرۆڤ دەتوانێت بە خواستی دڵی خۆی شتێک بئافرێنێت. بۆیە لە تەمەنی ١١ ساڵیەوە دەستم بەم کارەکردووە ماوەی ساڵێکە خەریکم. لەسەرەتادا زەحمەتییەکی زۆرم دەبینی لە کارەکەمدا، بەڵام دواتر بە پشتگیری دایک و خوشکەکەم دەستم لەگەڵ کارەکەدا ڕاهات و بەردەوام بووم، بۆیە لە ئێستادا بە موورک شتانێکی جوانکاری دروستەکەم و خواستی دڵی خۆمی لەسەرە. بۆیە خواستمە کارەکەم پەرەپێبدەم، وێڕایی ئەوەی دەچمە پۆلی شەش، بەڵام لە کاتە گونجاوەکاندا خەریکی کارەکانم دەبم. هورنەری کاری دەستی جوانییەکی تایبەتی هەیە، لە بازاڕدا هەموو شتێک هەیە، بەڵام بە قەدەر کاری دەستی جوان نین."

کاری دەستی تەنها هونەرێک نیە، بەڵکو چاندی کوردانیشە

نالین حاجی یوسفی تەمەن ٩ ساڵ باسی لە خۆشەویستی و گرنگی هونەری کاری دەستیکردوو وتی: " لە ئێستادا تەمەنم ٩ ساڵە و لە پۆلی چوارەمم، لەگەڵ خوشکەمدا خەریکی دروستکردنی شتی جوانکاریین بە موورک، ئەوانەی کارەکانمان دەبینین حەزییان لێیە و هاندان و پشتگیرییمان پێ دەبەخشن. زۆرم حەز لە کارەکەیە، بۆیە پێویستە ئەم کارە بەردەوام بێت، و لە نەوەیەکەوە بیگوازیینەوە بۆ نەوەیەکی تر، چونکە کاری دەستی بە تەنها هونەرێک نیە، بەڵکو چاندی کورانیشە."