وتار

ژن بنەمای پارادیگمای پەژاکە

پەژاک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بەبەرنامە و پڕۆژەی نوێیەوە بە گوێرە و پڕەنسیپی هێڵی ئازادی ژن کە لە ڕووی سیاسی، ئەخلاقی، هزری و فەلسەفیەوە هێڵی کۆمەڵگایە دێتەوە ناو گۆڕەپانەکە.

كۆنگرەی حەوتەمی پەژاك لەقۆناخی زۆر هەستیار و مێژوویی و بەشێوەیەكی زانستی و سەردەمیانە بەرێوە چوو و ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بۆ كرا بوو.

رەخنەكانی كۆمەڵگە، ژنان و داواكاریەكانیان لەسەر كاروتێکۆشانمان بەشێوەیەكی ئازادیخوازانە و دیموكراتیک بەبنەما وەردەگرین و بە هێز و ورە لەكاروتێکۆشانی خۆماندا لەسەر ئەو بنەمایە گرنگی پێ دەدەین و بە بەرفراوانی پێشی دەخەین. لەو باوەڕەشداین كە ویست و داواكاری كۆمەڵگە لەسەر بنەمای هێڵ و رێبازی ئازاد، دیموكراتیک و بەشێوەیەكی تێگەیشتوانە پلانی بۆ دارێژراو پێكدێن و ئێمەش وەك پەژاك بەنزیكبوونەویەكی بەو شێوەیە بەرەو بەستنی كۆنگرەی حەوتەمین چووین.

كۆنگرەی حەوتەم لەدۆخێكی زۆر هەستیاری مێژوویی بەرێوە چوو، نە تەنیا بۆ گەلی كورد، بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە و دنیا، بۆ ژنان كە لە دۆخێكی قەیراناوی و كۆمەڵكۆژیدا دەژین کاریگەریی باشێکی دەبێت. لەلایەكی ترەوە دۆخێكی چارەنووسازیش بوو. ئەو دۆخەی سەر ژنان لەئاستی لەناوچوون و سەپاندنێكە و وەك شەڕێك لەئارادایە. كاراكتەر و دەگمەنبوونێكی زۆر و بەربڵاوە. لەهەموو روویەكەوە، لەبواری ڕێباز، چاند و فیزیكیەوە بگرە تا ڕەگەزی، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و قازانج ویستیەوە ئاراستە و فۆرمی پێ دەدرێت. لەلایەكی تر؛ بەرەیەكی خۆڕاگرانە لەئارادایە. بەرەیەك كە بەشێوەیەكی خۆڕسك هەڵدەكشێ و پێشدەكەوێت و تۆكمە و بەهێز دەبێت و یەكدەگرن و ژن بووەتە ناوەندی ئەم بەرەیە. پارتیەك كە لەسەر ئەساس و بنەمای پارادایمی ئیكۆلۆژی، سیاسی، ئەخلاقی، دیموكراسی دامەزراوە، بەدڵنیاییەوە ناتوانێت بێ هەڵوێست بێت و بەبەرپرسیاریەتیەوە نزیك ئەو راستیانە دەبێتەوەو هەڵوێست نیشان دەدات. واتا دەبێت لەچوارچێوەی دیموكراسی و ئازادیدا رۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بگێڕێت. بەدرێژایی تەمەنی خۆی و لەماوەی ئەم ساڵ و نیوەی بەسەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا تێپەڕ دەبێت، پەژاك خۆی بە بەرپرس بینیوە. لەبەرامبەر بە داواكاری خوێندكاران، پیشەوەران، گەنجان، ژنان، مامۆستایان، خانەنشینان، هونەرمەندان، باوەڕمەندان و كرێکاراندا خاوەن هەڵوێستی نەگۆڕاوە لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا، بەتایبەت وەك ناوەندی ئەو شۆڕشە كە گەشەی کردووە و بووەتە ورە و هێزێكی گەورە بۆ بەرەی دیموكراسی و ئازادیخوازی لەدنیادا، ئێمە ناتوانین بێ هەڵوێست و بێ دەنگدانەوە بین. لەبەر ئەو هۆکارانەی بەپێویستیمان بینی كە كۆنگرە وەك دامەزراوەیەكی هەرە بڵند لەرێكخستن و پارتیماندا كە ئاستی بڕیار و پێشەنگە بۆ سەرلەنوێ بەشداربوونەوە ببەستین. بەدروشمی "ژن، ژیان، ئازادی كوردستان ئازاد دەكەین و نەتەوەی دیموكراتیك بونیاد دەنێین" كۆنگرەكەمان بەڕێوەبرد. ئەم دروشمە فەلسەفیە بوو بەهێڵی کار و تێکۆشانی كۆنگرەكەمان و بۆ ئەوەی ببینە وەڵامدەری ئەو راستیە و ئەو شۆڕشەی كە گەل لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا بەرپایانكردوە، لەبەرامبەر بەمەترسیەكان دەست و پەنجە نەرم دەكەن، ئێمەش بەو دروشمە هێڵی كۆنگرەكەمان دیاری كرد. بۆیەش ئێمە وەك هێزێكی پێشەنگ كەم و كوڕیەكانی خۆمان دەبینین و بۆ تێپەڕاندنی هەڵسەنگاندنمان لەسەركرد و بەرنامە و پرۆژەمان لەسەر داڕشت.

دەبێت گەل پاڵپشتی پارتە شۆڕشگێڕەكەی بێت

لەراستیدا پەژاك وەك كەلتورێكی ئاپۆیی، رێكخستنی و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانە، كەلتوری رەخنە و رەخنەدان وەك پڕەنسیپێك دەبینێت. ئەمەش وەك ڕەگ و ڕیشە و بنەمای تێكۆشانە كە رەخنە وەك میكانیزمێكی بەهێزكردن و خۆنوێ كردنەوە، رەخنەدان بەبنەما دەگرێت و وەك جەسارەتێك سەیری دەكات. ئەمەش چاندێكی ئاپۆییە. بەجەسارەتەوە بۆ راوەستەكردن لەسەر رەخنە و تێپەڕاندنی كێشەكان دەنرخێنرێن. ئێمە كەم و كوڕیەكانی خۆمانمان بینیوەتەوە و ریزبەندیمان كردوون و لەبەرامبەر بەڕەخنەكانی كۆمەڵگە و ئەو رەخنانەی ئاراستەی ئێمەیان كردبوو، لەسەر ئاستی بەشداربوونمان لە شۆڕش و راپەڕینەكانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا راوەستەمان كرد. كۆمەڵگە چاوەڕوانیەكی هەبوو، بەتایبەتی گەلی كورد و ژنان. بەڵام بەپێی پێویست نەبووینەتە وەڵامدرەوەی قۆناخەكە و داواكاریەكانی گەل. ئەمە لەسەر ئاستی كادری پێشەنگ و شۆڕشگێڕدا چاندێكە و پێویستە جارێكی تر پێداچوونەوە بە خۆمانەوە بكەین. لەهەمانكاتدا هەندێ راستی كۆمەڵگەشمان بینی كە جێگەی هەڵوەستە لەسەركردن و رەخنەكردنە. دەبێ بزانین كە هێزێكی رادیكاڵ و شۆڕشگێڕ، چەندە رادیكاڵ و بەهێز بێت، وەك هەڵوێست و روانگەی، ئەمەشمان دیار كرد. ئایا چەندە پاڵپشتی گەلە و چەندە سەردەمیانە لەگەڵ راستیەكاندا هەنگاو دەنێت، بەشێوەیەكی پراكتیكی ئەمەی دیار كردوە. بەڵام چەندەش ئەو راستیانەی لەبەرچاو بێت، بەڵام ئەگەر كۆمەڵگەیەكی شۆڕشگێڕ لەگەڵیدا نەبێت، ئەوا پۆتانسێلی شۆڕش بەلارێدا دەچێت، بۆیە دەبێت كۆمەڵگەش ئەم راستیانە ببینێت و هەلومەرجێك كە گەریلا تێدا دەژی درك بكات و وەك ئیرادەیەكی تێكۆشان و بەرێكخستنكراو، پاراستنی لەو كاراكتەرە چاوەڕوانیە بێتە دەرەوە و بتوانێت هاوشان لەگەڵ پارتە پێشەنگەكەی كە بانگەشەی پێشەنگایەتی و پراكتیكی دیارە و لەسەر ئەو بانگەشەیە بەسەدان گەنج و ژن و قوربانیان داوە، خۆشی لەناو ئەو بزاڤەدا ببینێتەوە و پشتیوانی و خاوەنداریەتی لێبكات و بتوانێت پرۆژە و بەرنامەكانی چاودێری بكات. لەخۆی پرسیار بكات كە ئایا بەراستی پەژاك بانگەشەی هەیە، ئایا نرخێكی داوە، پراكتیك و ئەزموونی هەیە، خاوەن نرخاندن و كەلتورێكی ئایدۆلۆژی و سیاسی، بەرێوەبەری و رێكخستنیە و ئەوەی كە دەڵێ پێكدێنێت.

ژن بنەمای پارادایمی تێكۆشانی پەژاكە

هێڵی ژن كە بنەمای پارادایمەكەیە ئایا بەڕاستی لەبواری پراكتیكی بەكردەوە دەكرێت، چە لەبواری پاراستنی، لە مەجلیسی بەرێوەبردن و هاوسەرۆكایەتیدا، لەئاستی ئایدۆلۆژی و لەسەر ئاستی بەرێكخستنكردنی كۆمەڵگەدا و لەئاستی بەرێوەبەرایەتیدا. بەگشتی هەم لەسەر ئاستی گشتی و هەم لەسەر ئاستی تایبەتدا ژن رۆڵێكی بەرچاوی هەیە. هاوكات ئەمە تێكۆشانێكە كە گۆڕانكاری لەكەسایەتی پیاویشدا پێكدێنێت. پیاو روانگەی بۆ ئیكۆلۆژی، ئابوری، ژن، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كۆمەڵگە، بۆ شەڕ و ئاشتی، بۆ رێوەبردن، دەگۆڕدرێت. پەژاك ئەمانە هەمووی لەیەك ئاراستە و ئاستدا بەرێوە دەبات. بۆیەش كۆنگرە هەم رەخنە لەخۆگرتنێك بوو و هەم بەخۆداچوونەوە بوو. هەروەها ئێمە ئەركمان ئەوەیە كە كۆمەڵگە لەبەرامبەر ڕاستیەكانی خۆیشیدا هۆشیار بكەینەوە. واتا كەم و كوڕیەكانی كۆمەڵگەشمان هەڵسەنگاند كە ئاخۆ بۆشایەكان لەكوێ بوون، كۆمەڵگە دەبێت چۆن بێت، ئەگەر كۆمەڵگە جارێكی تر لەو ئاستەدا نەبێ ئەوەشمان جارێكی تر وەك كەم و كوڕی خۆمان نرخاند و خوێندنەوەمان بۆ كرد. وەك پەژاك خاوەن هێزێكی ئایدۆلۆژی، هزری، فەلسەفی و بەرێكخستنین، دەبێت لەرووی سەرڕاستكردنەوە و پێشەنگایەتیشدا رۆڵ بگێڕین. بۆ چارەسەركردنی ئەوانەش دیسانەوە ئەو هێزەمان هەیە و وەك رەخنەدان و بەخۆدا چوونەوە بە بنەما گیرا و بەرنامەیەكی نوێمان داڕشت. بەرنامەیەكی پراكتیكی و وردبین، بەشێوەیەك كە هەر بەش و دامەزراوەیەك لەناو پارتەكەماندا خاوەن چە ئەركێكە و دەبێت چۆن ئەركەكانی پراكتیزە بكات. لەهەمانكات ئەو ئەركانەی جێبەجێ نەكراون چین و دەبێت چۆن چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت، ئەمانە و زۆر لایەنی كاروخەباتمان هەڵسەنگاند. بەرنامە و پرۆژەی نوێ و بڕیاری نوێ گیران. پێداچوونەوەمان بە بەرنامەكانی پێشووترماندا کرد و بەوردی لایەنە كەم و كوڕیەكان، لایەنە ساكار و ئەستەمەكانیمان شرۆڤە كرد و رێگەی تێپەڕاندن و چارەسەریمان دیاری كرد و بەرنامە و پرۆژەی نوێش وەرگیران.

بێگومان رۆڵی پرسی ژن و چارەسەری كێشەكان وەك هێڵێك تەوەری بنگەیی كۆنگرە بوو. پرسی ژن هەم ناوەند و هەم دیاركەر بوو، تەنانەت لەسەر ئاستی كۆمەڵگەش وەهایە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی بەڕێكخستنكردنی كۆمەڵگەدا. ئەوە راستیەكە ئەو شۆڕشە هەر لەئارادایە و كاڵ نەبووەتەوە و تەنیا رێگە و رێبازەكانی خۆی گۆڕیوە و هەروەک چۆن كۆمەڵگاش گۆڕانكاری بەسەردا دێت. ئێمە لەو باوەڕەداین كە لە هەرقۆناخێكدا بەشێوەیەك لەشێوەكان بزاڤە شۆڕشگێڕەكان گۆڕانیان بەسەردا دێت، بەڵام گرنگە، ئەو گۆڕانە لەلایەنی ئیجابی و پۆزەتیڤەوە بێت بۆ ئەوەی خزمەت بەكۆمەڵگە، گەلان و خودی بزوتنەوەكانیش بكات. شۆڕش رەنگە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام دوایی پێنایەت و شێوە و فۆرمی جیاواز بەخۆی دەگرێت. ئەوە راستیەكە، ژن قازانجی گەورەی لەو شۆڕشەدا كرد و ژنان گۆڕانكاری گەورەیان بەخۆیەوە بینی. هەرچەندە دەوڵەت بەشێوەیەكی سیستەماتیك و بەڕێكخستنكراو بەهێزی نۆكەر و هەزاران رێگا و رێبازی تر هەوڵدەدات كە ژنان بكوژێت. بۆنموونە لەرووی سیاسییەوە و لەهەڵبژاردنەكاندا بەئاشكرا بینیمان. لەكوردستاندا ژنان لەناو سیستەمی میلیتاریستیدا بەجێ دەكەن، لە پەرلەمان و لەبواری كاروباری ئابوریدا، بەڕێگەی ئیستخباراتەوە. تەنانەت لەبەشی پیشەییدا، ژنانی فەرهەنگی زیاتر بكار دەهێنن و کردەوە كۆمەڵگە بەرەو ژن كوشتن و لەناوبردن هان دەدەن. لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ژنان زیاتر كرانە ئامانج و ژنكوژی پەرەی سەند و بڵاوبووەوە. لەكوشتنی ژناندا رۆڵی دەوڵەت بەشێوەیەكی سیستەماتیك، ئایدۆلۆژی و هزری دەرکەوت.

پەژاك دەبێت لەمەوبەدوا چی بكات

لێرەدا ئەوەی گرنگە، ئەوە بوو كە ئاخۆ پەژاك لەبەرامبەر بەو هێرشانە چە وەڵامێكی هەیە و چە رێگایەك دەگرێتە بەر. ئیسلامی توندڕەو، پارتی دەسەڵاتخواز و رەگەزخواز، ناوچەگەرا، نەتەوەپەرست، هێز و باڵەكانی دەوڵەت و رژێمی ئێران كە لەنێوخۆیاندا شەڕی دەسەڵاتداری بەرێوە دەبەن و لەنێو فەساد و گەندەڵی خۆیاندا نغرۆ بوونە، ئەمانە هەمووی ئەو دواكەوتوویانەن كە بەربەستن بۆ دۆخی شۆڕشێكە لەئارادایە. لێرەدا بەبنەماگرتنی تەواوی چین و توێژەكان، لەپێش هەموویان ژنان و گەنجان كە زیاتر قوربانیان داوە، بنەماڵەكان و گەلانی جیاواز لەئێران و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی كوردستاندا گرنگە. لەهەرێمی كرمانجەوە بگرە تا ناوچەكانی سۆران و ئەردەڵان، كرماشان و كەلهۆر، لۆر و هەموو گەلانی دیکە، لە باكوری ئێرانەوە بگرە تا، خوزستان و پێكهاتەی عەرەب، لە بەلووچستان بەتایبەتی، بەراستی ئەو كۆمەڵگایانە جێگای رێز و پێزانینن كە پێشەنگایەتی بەشداربوون و نرخ و بەهای زۆر مەزنیان دا. لەمەوبەدوا ئیدی دەبێت پەژاك چۆن ئەم راستیانە بگرێتە دەست، چۆن لەگۆڕەپانەكەدا ئامادە بێ و لەسەر ئاستی بەرێوەبەری سیاسی ژنان و گەنجان، ئیدارەكردنی باوەڕیەكان بەگوێرەی راستینە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیان، چۆن بتوانین لەنێو ئەو رۆحە شۆڕشگێڕیە و لەناو ئەو رێكخستنانەی كە پێشدەكەون، بتوانن بەئیرادەی گەوهەریانەی خۆیان لەسەر پێ راوەستن و سەرلەنوێ بتوانن، پێکهاتە، زێهنیەت، هزر و هەیكەلەی ئەو رژێمە لەناخیدا بشكێنێت و لەناوی بەرێت و هەڵیوەشێنێتەوە. بۆ ئەمەش پێویست بە كارو تێکۆشان لەئاستی كۆمەڵگەدا هەیە. گەنجان و ژنان بەرێكخستن بكرێن. كەس ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بكات كە لە كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا بەشێوەیەكی هاكەزایی و یاخود تەنیا بەگووتنی كەسێك ژن، ژیان، ئازادیان بەرز كردۆتەوە. گەل بەگشتی لەگۆڕەپانەكان، لەشارەكان، لەشاخ و گوندەکاندا ئەو پەیام و فەلسەفەیان بەرز كردەوە. لەسەر ئاستی ئێران، پەیوەندیمان هەیە، لەگەڵ ئەو شۆڕشگێرانەی لەدەرەوەی وڵاتدان و لەگەڵ ئەو هێزانەی هەندەران، لەگەڵ هەموویان لەپەیوەندیداین، دەبێت ئەو پەیوەندیانە تۆکمەتر و بەهێزتر بکرێن. هەم لەسەر ئاستی رۆژەڤ و بەدواداچووندا و هەم لەسەر ئاستی هێڵدا. لەراستیدا، كۆمەڵگە بەئاراستەی ژن، ژیان ئازادیدا بەرێوە دەچن و پراتیكی پەژاك و ژنانی گەریلا، هێزی پاراستن، رێكخستن، هێزی ئایدۆلۆژیكی و پەروەردەیی لەناو ئەو گۆڕەپانەدا بوونی هەبووە و بەشێوەیەكی کرداریی هەوڵی پراتیك كردنی داوە. بەرهەمی خولقاندوە، چە لەسەر ئاستی فكری و كۆمەڵایەتیدا و چە لەسەر ئاستی زێهنی و پێکهاتەیدا. لەسەرەکیترین ئاستی كۆمەڵگە كە بنەماڵەیە، پەژاك بەشێوەیەكی گشتی و لەسەر ئاستی ئێران دا چەندەش كەم و كوڕی هەبووبێت، بەڵام خاوەن بەرنامە و پرۆژە بووین و لەسەر بنەماڵەکان كاریگەریمان هەبووە و كاریگەر دەبین.

شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی نەتەنیا لەئاستی ریفۆرم و نە لەسەر ئاستی ساختاری گۆڕانكاری پێكهێنا؛ بەڵكو لەئاستی پەیوەندیەكانی نێوان ژن و پیاودا و پەروەردەی منداڵاندا، لەسەر ئاستی وڵاتپارێزی و ئیكۆلۆژیكبوون و ژینگەپارێزیدا، لەلایەنی زێهنی و داب و نەریت و زانستیشدا گۆڕانكاری خوڵقاند. نەتەنیا ژینگەپارێزیەكی فۆرماڵیتە، بەڵكو لەئاستی روانگە، هەست و بیرکردنەوەدا گۆڕانكاری خولقاندوە. لەئاستی ئابوری و یەكگرتندا، گەلێك هەنگاوی ناوە، بەڵام بەگشتی وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی گەل نەبووە. ئەگەر وەڵامدەر بوایە، ئەو دەستكەوتەی لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا هەمانبوو، زۆر زیاتر دەبوون. لەوانەیە ئەو نرخ، بەها و قۆربانیانەشی داومانە، زۆر لەوەی كە هەیە كەمتر بوایە.

پەژاك بەهێز دێتەوە نێو گۆڕەپانەكە

جارێكی تر بەهێزی گەشانەوەی نەورۆزی ٢٧٢٤ی كوردی و بەتێكۆشانی گەریلای هاوچەرخ كە لەبەرامبەر بەپێشكەوتووترین تەكنەلۆژیای سەربازییەوە، بەرخۆدان دەكات، بەهەڵوێستی رێبەر ئاپۆ كە لەئاستی هەرە بەرزدا و پیلاندارێژراودا لەسیستەمی قڕكردن و كوشتن لەئیمراڵیدا راگیراوە و بەو خۆڕاگرییەی دەینوێنێت و ئەو تێكۆشانەی بەڕێوەی دەبات، لەسەر خوێنی ئەو شەهیدانە، لەسەر رەنج و ئێشی دایكان بەگشتی، بنەماڵەكان، تەواوی ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی كە قوربانیان داوە، ئەشكەنجەدراون و ڕووبەرووی دەستدرێژی بوونەوە و بێرێزیان پێكرا، ئەوانەی ماڵیان لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا ئاگر تێبەردرا و بێ رێزیان پێكرا. لەسەر ئەو حەزكردن و خۆشەویستی ئازادیە، بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی شەهیدمان و ئەو شەهیدە پێشەنگانەی كە لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گشتی ئێراندا شەهید بوون هەڵسەنگاندن و بەخۆداچوونەوە پێكهات.

وەك پەژاك بەرنامە و پرۆژەمان ئەوەیە كە زۆر بەهێزتر بێینەوە ناو گۆڕەپانەكەوە. لەسەر ئاستی ژنان بەتایبەتی و بەگشتی كادیرانی پەژاك بەگوێرە و پرەنسیپی هێڵی ئازادی ژن كە هێڵی كۆمەڵگەیە لەرووی سیاسی، ئەخلاقی، هزری، فەلسەفیەوە دەیبینین، بەو رۆح و هێز و ورەوە کە لەكۆنگرەی حەوتەم وەرمانگرت، گەلێك بەرنامە و پرۆژەمان لەهەموو بوارەکاندا دەست نیشان کرد. وەك نموونە چۆن ئابوریەكی كۆمیناڵ و ئیكۆلۆژیك پێكبێت، چۆن ئیكۆلۆژیەكی تەندروست، هاورێیەتیەكی راست و مرۆڤیی پێكبێت، ئەمانە رۆژەڤە گەرمەكانی كۆنگرە بوون. كۆمەڵگە چۆن و بەچە میكانیزمەیەك خۆی بونیاد و پەروەردە بكاتەوە. لەئاستی پووچكردنەوەی سیستەمی پەوەردەیی، تەسلیم کردن و بەچۆكداهێنانی ئیرادەی مرۆڤیی بەچە شێوەیەک خۆڕاگری بكات و كۆمەڵگە چۆن بتوانێت سیستەمێكی پەروەردەیی ئازاد و دیموكراتیك بەرەو پێش ببات، راوەستەمان لەسەر هەموو ئەوانە كرد.

هەوڵدەدەین هونەر و ئەخلاق و سیاسەت لەگەڵ ئازادیدا یەكبگرنەوە

لەسەر چاند و هونەریش راوەستەمان كرد. چاند و هونەر لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتداریەتی ئێرانەوە لەسەر ئاستی دنیادا لەرووی جیاوازییە نەتەوەیی و پێكهاتە فرەڕەنگییە دەوڵەمەندەكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بەرەو لەناوچوون دەبرێت. بۆیەش لەم بوارانەوەگفتوگۆی پێویستمان كرد كە دەبێت چاند و هۆنەرێكی ئازاد و دیموكراتیك پێشبكەوێت. دەبێ هونەر و ئەخلاق، هونەر و سیاسەت، هونەر و ئازادی بگەنەوە بە یەكتر. لەسەر ئەوەش وتوێژ کرا كە چۆن پەیوەندی هونەرمەندان و پەژاك لەسەر هێڵی ئازادی و دیموكراسیدا پێشبخرێت. چۆن هونەرمەندان بتوانن لەسەر ئەو هێڵە خۆیان بەڕێكخستن بكەن و پەژاك چۆن بتوانێت پێشەنگایەتی ئەم یەكە بكات و ئەو وزەیە چۆن كاناڵیزە بكات؟

راگەیاندن هەر بەو شێوازە، بابەتێكی تر بوو كە راوەستەمان لەسەر كرد. رژێمی داگیركەری ئێران لەسەر ئاستی دنیادا بەرنامە و سیاسەتێكی یەكگرتووانەی هەیە، لەگەڵ هەموو هێزە كۆنەپارێزەكانی ناوچەكەش هاودەستە لەوەی كە بایكۆتی هێزێكی ئازادیخواز و دیموكراسیخواز وەك پەژاك بکرێت. لەسەر ئاستی دنیا راگەیاندنەكانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێش هەر شت دەنگ و رەنگ، دیمەن و ووتە، فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بلۆك دەكەن، تەنانەت مرۆڤە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕەكان سانسۆر دەكەن. بۆیەش پێویستە دەبێت راگەیاندنێكی ئازاد و دیموكراتیك، شێوە بڵاوکردنەوەیەک لەناخی خودی كۆمەڵگەدا دروست بکرێت كە نە لەخزمەتی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیدا بێت و نابێت ئازادی ژن، ویست و داواكاری تایبەتی گەنجان بەلاڕێدا ببات و بێ بەهایان بكات. نابێت لەلایەن هێزە توندڕەوە دواكەوتووە فاشیستەكانەوە، بەرەو چەوساندنەوە یا بەرەو توندڕەوی و چەقبەستوویی و توندوتیژی بچێت.

لەسەر سیستەمێكی تەندروستی كۆمەڵگەش كۆنگرە راوەستەی كرد كە ئاخۆ سیستەمی تەندروستی كۆمەڵگە چۆن بێت و چۆن پەیوەندیەكی راستەقینە لەگەڵ خودی كۆمەڵگە، لەگەڵ پزیشك و ئەوانەی لەگەڵ تەندروستیدا پەیوەندیدارن، دوور لە سیستەمی سەرمایەداری دامەزرێت. چۆن بەڕێكخستنی بكەین و چۆن بتوانین تاك لەرووی تەندروستیەوە لەسەر ئەخلاقی ئازاد و دیموكراتیك وەڵامدەری پێویستیەكانی كۆمەڵگە بێت. كۆمەڵگە چۆن بتوانێت ئەو هێزە لەژێر قۆرخكاری و یەكدەستەبوونی دەسەڵاتداریەتی دەربهێنێ.

بابەتێكی تر كە كۆنگرەی حەوتەم تیشكی خستەسەر، سەبارەت بەهێزی پاراستنی ڕەوا بوو. چونكە لەدنیادا ئەوە راستیەكە ئەگەر تۆ هێزی پاراستنی ڕەوات نەبوو، ئەو كۆمەڵگەیە دەكەوێتە بەرسیاسەتی قڕكردن و لەناوبردن و توانەوە، بۆیەش بوونی هێزێكی پاراستنی پێویستیەكی حاشاهەڵنەگرە لەئاستی بوون و جەستە.

كۆمەڵگاكان بەتایبەتی كۆمەڵگەی ژنان لەبواری فكری، چاند و ئیرادەوە، رووبەرووی پەلامارێكی گەورەن. ئەو فكر و زێهنیەتە دواكەوتووە رەگەزپەرست و پاشڤەڕووییەی پیاوسالاری ژن دەچەوسێنێتەوە. دەستبەسەر و زیندانی دەكات، تیرۆری كەسێتی و جەستەیی دەكات، هەڵمەتی رەشكردن و دەستدرێژی لەبەرامبەر بە هەموو ژنان بەرێوە دەچێت.

بنەماڵەیەك لەگوندێكی هەرە دووری ئێراندا، یاخود لەرۆژهەڵاتی كوردستاندا، وەک یەک رووبەڕووی هەمان مەترسین. زێهنیەتێكی دواكەوتوو و رەگەزپەرست، ژنكوژ لە ئارادایە. دەبێ ژن چۆن بتوانێت، ببێتە خاوەن هێزێكی یەكگرتوو و پاراستنی لەهەموو بوارێكی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، جەستەییەوە. چۆن بتوانن یەكگرتووانە لە دەوری یەک کۆببنەوە، بیروبۆچوونەكان ئاڵۆگۆڕ بكەن. ئەساس و پارادایمی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕییەیە و دەركەوتنی ئێمەش لەسەر ئەوەیە و شێوەمان گرتووە و پراتیكیشمان لەسەر هەمان بنەمایە دەبێت. ئێمە بەو باوەڕ و ئیمانەوە ڕێكخستن دەكەین، وەك هێزێك كە لەسەرەوە چاو لەكۆمەڵگە بكات و ئەندازیاری كۆمەڵگە بێ، چاو لەكۆمەڵگە ناكەین، بۆیە رێنمایەكانمان زۆر ڕاستیانە و لە حەقیقەتە كۆمەڵایەتیە هاوچەرخەکانەوە نزیكە. لەباکووری ئێرانەوە بگرە تا سنە و لوڕستان، كرماشان، ئیلام و ورمێ بۆ هەموو كێشە و دیاردەكانی كۆمەڵگە، ئاین و باوەڕیەكان، پلان و پرۆژەمان دیاری کردووە و كاریان لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی كۆمەڵگە چۆن بتوانێت خۆی بەرێكخستن بكات، لەبوارەكانی ئابوری و پەروەردەییدا. ئەمانە تەنیا لەسەر ئاستی تیۆریكی نییە؛ بەڵكو لەسەر ئاستی پراتیكیدا، ئامادە و كراوەین بۆ هەرجۆرە پەیوەندی و بەرێكخستن كردنێك و یەكگرتن لەگەڵ هێز و لایەن و كەسایەتیەكان. بەڕووی رووناكبیر و ئازادیخوازەكاندا دەرگامان كراوەیە و بەپراتیكیش پێكیدەهێنین و سەرەڕای هەموو كەم و كوڕیەكانیشمان، گەشانەوەیەكی بەهێزیش لەتێکۆشانماندا بەدی دەكرێت. هەم لەلایەن كۆمەڵگە و ژنان و خۆشمانەوە بەجەسارەتەوە رەخنەمان لە خۆمان گرتووە و بەجەسارەتێكی فیدایانە و قارەمانە رەخنەدانی خۆمانیش دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین لەهەنگاوەكانی داهاتووماندا بەهێز و ورە و توانایەكی بەرزەوە بەشداری كاروتێکۆشانی رێكخستنی كۆمەڵگە ببین.