کۆڵبەرێکی تر کوژرا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر سنوری نێوان باشووری کوردستان و ڕۆژەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی کوردی ترییان شەهید کرد.

ڕاگەیاندرا کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدییانی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە گوندی نەلاسی سەر بە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری قەندیل لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

ڕاگەیەندرا تەرمی سالار ئەحمەد بۆ ئەوەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکرێتەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیداری ڕاپەرین کراوە.