ئیسرائیل دەورووبەری دیمەشقی بۆردومان کرد

شەوی ڕابردوو دەورووبەری دیمەشق بۆردومان کرا. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش ڕایگەیاند، بۆردومانەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوەی گەورە لە دەوروبەری دیمەشق بیسترا. ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا (سانا) ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەکان بەردەوامە.

ھەر لەوبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە بەهۆی بوردۆمانی ئیسرائیلەوە بووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیستمی بەرگری ئاسمانی حکومەتی دیمەشق هەوڵی داوە مووشەکەکان بێکاریگەر بکات.

ژ.ن