زۆربەی دانیشتوانی عەرەبستانی سعودیە کێشەى قەڵەوییان هەیە

سەدا ٥٩ی دانیشتوانی شانشینی سعودیە کێشەى قەڵەوی و کێشی زیاد لە پێویستیان هەیە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە سەدا ٥٩ی دانیشتوانی سعودیە کێشەی قەڵەوییان هەیە.

بەپێی ئەو داتایەی کە لەلاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی ئەل یوم دا بڵاوکراوەتەوە، سەدا ٦ ی منداڵانی پێش چوونە قوتابخانە (لە تەمەن ٣ بۆ ٣ ساڵ) و زیاتر لە سەدا ٩ی منداڵانی قوتابخانەکان کێشەى قەڵەویی و کێشی زیاد لە پێویستیان هەیە.

عەرەب نیوزیش لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڵاویکردەوە، سعودیە یەکێکە لەو وڵاتانە، کە زۆرترین قەڵەوی تیادایە هەیە.

ڕۆژنامەی 'سعوودیە'یش بڵاویکردووەتەوە، تێچووچی چارەسەری ساڵانەی ئەو کێشە تەندروستییەی بە ١٩ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، ژمارەی قەڵەوەکان تاوەکو ساڵی ٢٠٦٠ بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر زیاتر دەبن لەوەی ئێستا هەیە.

زۆربەی وڵاتانی وابەستە بە داهاتی بە لێشاوی نەوت و بە تایبەتی وڵاتانی کەنداو لە هەمان حاڵەتدان، کە بەهۆی 'خواردنی زۆر و خەوتنی زیدە و کەمیی جوڵە و وەرزش'ەوە تووشی ئەو کێشە تەندروستییە بوون.

ژ.ت