ئیسپەر: پلانی کشانەوەمان لەعێراق نییە

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتیکردەوە وڵاتەکەی نیازی کشانەوەی لە عێراق ھەبێت و ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو نوسراوە نییە کە باس لە کشانەوەی سوپای ئەمریکا دەکات لە عێراق.

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ھەوڵدەدەن بزانن ئەو نامەیەی باس لە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکات لە کوێوە ھاتووە و تا ئێستا پابەندە بە ئەرکەکانی دژ بە داعش لەپاڵ وڵاتانی دیکەی ھاوپەیمانی دژی داعش.

لەبەشێک لە میدیاکانی عێراقەوە نوسراوێکی سوپای ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و باس لە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی فەرمانداری سوپای قودسی ئێران کوژرا. پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەدا بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بە توندی وڵامی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند، سزای ئابوری دەخاتە سەر عێراق.

ف.ق