له ١١ی ئابدا له ناوچه‌ی پلووری دێرسم سوپای توركیای داگیركه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئاتاكان ماهیر (ئیبراهیم چۆبان) شه‌هید بوو. ته‌رمی ناوبراو گواسترابوویه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ریی مه‌ڵه‌تی.
خانه‌واده‌ی ئیبراهیم چۆبان و په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبرا چوونه مه‌ڵه‌تی. ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌رپرسانی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌و مه‌رجه ڕازی بوون كه ته‌رمی ئیبراهیم چۆبان به خانه‌واده‌كه‌ی بده‌نه‌وه كه په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌شداری له مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردن نه‌كه‌ن.
خانه‌واده‌ی ئیبراهیم چۆبان ته‌رمه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه و به‌ره‌و گوندی ئاكتیل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لبستانی گومگوم كه‌وتنه‌ڕێ. له كاتێكدا ته‌رمی چۆبان گه‌یشته گونده‌كه، هێزه سه‌ربازییه‌كان فشاریان خسته سه‌ر خانه‌واده‌ی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له ته‌رمه‌كه بشارنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ربازانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی ئاكتیل-یان گرتووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێگه ناده‌ن گه‌ل به مه‌ڕاسیم ته‌رمی چۆبان به‌خاك بسپێرن، له هه‌مان كاتدا ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ن ڕێوڕه‌سمی ئایینی به‌پێی نه‌ریتی عه‌له‌وییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m