لە لوبنان لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٥٤٠ کەس برینداربوون

لە لوبنان لە خۆپیشاندانەکاندا کە لەدژی چینی سیاسی سەردەستی ئەنجامدەدرێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٤٠ کەس برینداربوون، ئەمڕۆش خۆپیشاندان لە هەندێک دەڤەر بەردەوامە.

هێزەکانی دەوڵەت ڕۆژی یەکشەممە لە بەیروت گولەی پلاستیکی و بۆمبی گازیان لەدژی داگیرکەران بەکارهێناوە. چالاکوانان بە بەرد وڵامیان دایەوە. لە ڕۆژی دووەمی شەڕدا زیاتر لە ١٤٥ کەس برینداربوون. لە ڕۆژی شەمەوە و تا ئێستا ٥٤٦ کەس بریندارکراون.

جالاکوانان لە کۆڵانێکی بەرامبەر پەرلەمان کۆبوونەوە و دروشمی 'شۆرش، شۆڕش'یان وتەوە. شەڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو.

چالاکیەکان ئەمڕۆش بەردەوام بوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێگاکانی ترابلوسشام داخران.

لە شاری سەعدە و موژدەلیونی باشووری وڵات لقی هەموو بانکەکان داخران.

لەگەڵ چالاکیەکانی شەرمەزارکردنی سێ مانگی ڕابردوو، بەرپرسانی حکومەت هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. باسی ئەوەدەکرا چالاکیەکان لە ماوەیەکی کەمدا کۆتاییان پێدێت، بەڵام لە ساڵی نوێشدا چالاکیەکان بەردەوامن.

ف.ق