ناتۆ سەرجەم کارو چالاکییەکانی لە عێراق ڕاگرت

دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق، پەیمانی باکوری ئەتڵەسی باکور-ناتۆ، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی سەرجەم کارو چالاکیەکانی لە عێراق ڕابگرێت.

دایلان وایت وتەبێژی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاندووە، ناتۆ کارو چالاکیەکانی لەناو خاکی عێراق ڕادەگرێت، کە سەدان سەربازی وڵاتانی جیهانی تێدا جێگا دەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردوومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا، هەریەک لە وڵاتانی سوید، دانیمارک و ئەڵمانیا سەرجەم چالاکیە سەربازییەکانیان لەناو خاکی عێراق ڕاگرت.

ب.ش