هێرش کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا

بنکەی سەربازی تاجی لە بەغدا بە موشەک هێرشی کرایەسەر کە ئەم بنکە سەربازییە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بنکەی سەربازی تاجی لە باکوری شاری بەغدای پایتەخت بە موشەکی جۆری کاتیۆشا هێرشی کراوەتەسەر.

شانەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هێرشەکە بە ٥ موشەک ئەنجامدراوە بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ی ڕابردووش، بەمووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین و ٤ ئەندامی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق برینداربوون.