پەرلەمانی عێڕاق کوتلە گەورەکەی دەستنیشان کرد

سەرۆک پەرلەمانی عێڕاق محەمەد حەلبوسی ڕاگەیەندراوێکی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد و تیایدا ئاماژەی بە کوتلە گەورەکەی ناو پەرلەمانی عێڕاق کردوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی عێڕاق ڕاگەیەندراوێکی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد و تیایدا ئاشکرای کرد کە کوتلە گەورەکەی ناو پەرلەمانی عێڕاق " کوتلەی بونیادنان"(البناء) گەورەترین کوتلەی و بەو پێیەش ئەوان سەرۆک وەزیران دیاری دەکەن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک کوتلەی 'بونیادنان' ئێران پاڵپشتی دەکات و لە ئێستاشدا بە دوای کەسێکی متمانە پێکراو دەگەڕێن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران جیاواز لە قوسەی سوهێل هەڵبژێردراوی یەکەم کە لە لایەن دەنگی شەقامەوە دورخرایەوە.

ئەمەش لە کاتێدایە شەقامی عێڕاق بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئەمڕۆش لە شارەکانی بەغدا، بەسرا، ناسریە، دیوانیە، حلە، کوت و نەجەف تەواوی شەقامە سەرەکێکانیان گرت و بۆ ماوەیەکی زۆر هاتوچوی هاوڵاتیانیان ڕاگرت و دەرگای قوتابخانەکانیشیان داخست.

ڕ..ح