چیای جیلۆ و زاگرۆس له زاری گه‌ریلا ڕۆژهاتهوه
جیلۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه ٣ پارچه‌ی كوردستانی تێدا ده‌بنه یه‌ك. ئه‌م ناوچه‌یه ڕێ به داگیركه‌ران نادات و ده‌رگه‌كانی خۆی بۆ گه‌ریلا ده‌كاته‌وه.
جیلۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه ٣ پارچه‌ی كوردستانی تێدا ده‌بنه یه‌ك. ئه‌م ناوچه‌یه ڕێ به داگیركه‌ران نادات و ده‌رگه‌كانی خۆی بۆ گه‌ریلا ده‌كاته‌وه.
جیلۆ چیایه‌كی تهكتۆنیكه و له‌سه‌ر چیاكه هێشتا سه‌هۆڵ و شهمبهلیلك هه‌ن. ٤ هه‌زار و ١٣٥ مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزه و له‌نێو سنووری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه. گه‌ریلا «ڕۆژهات مامۆستا» باس له سه‌رمای چیای جیلۆ ده‌كات.
جیلۆ مێژوویه‌كی گرینگی هه‌یه كه زۆر چیرۆكی له‌خۆ گرتووه. به ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ریلا ئه‌م چیایانه مێژووی تازه‌یان ناسی. ئێمه له زاری گه‌ریلا ڕۆژهات مامۆستا، گوێ له جیلۆ ده‌گرین. گه‌ریلا ڕۆژهات له ساڵی ١٩٩٠ له جۆله‌مێرگ له‌دایكبوو. به‌ر له‌وه‌ی ببێته گه‌ریلا له زانكۆی ئیسته‌نبووڵ ده‌یخوێند. دوای به‌رفره‌وانبوونی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵی ٢٠١١ چووه ڕیزی په‌كه‌كه و له ئه‌یلوولی ٢٠١٥دا له گه‌ڤه‌ر شه‌هید بوو.
گه‌ریلا ڕۆژهات به‌ر له شه‌هیدبوونی، به زمانی شیرینی خۆی باسی جوانی جیلۆی كردبوو. ده‌ڵێت: «سوپای تورك هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌نگاو بنێته ئێره. گه‌ریلاكان ڕێگه‌یان نه‌داوه سوپای تورك بێته ناوچه‌كه. ئێمه ئه‌مڕۆش ئێره ده‌پارێزین. چیاكانی زاگرۆس جگه له گه‌ریلا، ده‌روازه‌ی خۆیان به ڕووی هه‌موو داگیركه‌راندا گرتووه. لێره باسی مێژوویه‌كی ٢٠ هه‌زار ساڵه ده‌كه‌ین. ئێره له بواری كولتووریشدا خۆی پاراستووه. له هه‌مان كاتدا جوگرافیای ناوچه‌كه زۆر سه‌خته. له خاك زیاتر به قه‌ڵاكان ده‌چێت. كه‌سانی خۆڕاگر ده‌توانن لێره بژین. له‌به‌رئه‌وه‌ش پێناسه‌ی گه‌ریلایه‌تیی چیاكانی زاگرۆسی ئافراندووه.»
گه‌ریلا ڕۆژهات به‌ر له شه‌هیدبوونی ده‌ڵێت، «ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو كه‌س ئێره پێبزانێت. پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌م لانكهیهی شارستانه‌تی بناسێت.»