چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە حەلەب منداڵێکیان کوشت

لە گەڕەکێکی حەلەبی سوریا کە لە لایەن ڕژێمەوە کۆنتڕۆڵدەکرێت، بە هۆی تۆپبارانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.

گروپە چەتەکان کە پاشماوەی داعشن و سەر بە دەوڵەتی تورکن، گەڕەکەکانی سێف ئەلدەولە و ئەلعەزەمیە و ئەلهەمدانیەی حەلەبیان تۆپباران کرد.

بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تۆپباراندا منداڵێک گیانی لەدەستداوە.

ف.ق