ژمارەی کوژراوانی هێرشە خۆکوژییەکەی داعش لە ئەفغانستان گەیشتە ٥٧ کەس

چەتەێکی داعش لە ڕێگەی کردەوەی خۆکوژییەوە هێرشی کردە سەر یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردنی ناو بۆ دەنگدان لە شاری کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان. لەئەنجامی ئەو کردەوە خۆکوژییەدا ٥٧ هاووڵاتی کوژران و١١٩ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

وەحید مەجرووح، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ئەمرۆدوایین ئاماری کوژراوو بریندارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕاگەیان.

مەجروح  ڕایگەیاند کە لەو هێڕشەدا ٥٧ هاوولاتی کوژران و١١٩ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون. مەجروح ئەوەشی وت کە لە نێۆ کوژراواندا ٢٢ ژن و ٨ منداڵی تێدایە، وهەروەها ٥٢ ژن و ١٧ منداڵیش لە نێو بریندارەکاندان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بە هۆی سەختی برینی هەنێک لە بریندارەکان ئەگەری بەرز بونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە.

ئەم هێرشە ڕۆژی یەکشەممە لە بنکێکی تۆمارکردنی ناو بۆ دەنگدان لە کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویداوە.