ڕاژن: لە پێناو ڕاگەیاندنی ئازاددا شەهید بوون
ڕاژن هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی بۆسەر ڕۆژنامەوانان لە پارێزگای سلێمانی شەرمەزارکرد و وتی: "هاوڕێییانمان لە ڕێگەی ڕاگەیاندی ئازاددا شەهید بوون."
ڕاژن هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی بۆسەر ڕۆژنامەوانان لە پارێزگای سلێمانی شەرمەزارکرد و وتی: "هاوڕێییانمان لە ڕێگەی ڕاگەیاندی ئازاددا شەهید بوون."
ڕاگەیاندی ئازادی ژن (ڕاژن) دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژنامەوانانی چاپەمەنی ئازاد بە ڕاگەیاندراوێک ئەو هێرشانەی شەڕمەزارکرد و وتی: "لە کەسێتی شەهید گولستان تارادا هەموو شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد یاددەکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی گولستان و هەموو شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد بکەین بە بنەمای خەبات و تێکۆشانی ئازاد و یەکسانی. تێکۆشانیان بۆمان دەبێتە ڕوناکی هێز، یاوەڕداری و حەقیقەت."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەکات بۆ سەر ڕۆژنامەوانان و دەڵێت: " هاوڕێیانمان گوڵیستان تارا و هیرۆ بەهادین بوونە ئامانجی هێرشەکان، هاوڕێ گوڵیستان تارا لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە وەک کارمەندی میدیای ئازاد لە زۆر بوار خەباتی بەڕێوە بردووە، لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە لە باشووری کوردستان کارەکانی درێژە پێدا، هەموو ساتێکی خۆی بۆ دۆخی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان و ئاشکراکردنی ڕاستی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خیانەتەکانی پەدەکە بۆ ڕای گشتیی تەرخان دەکرد.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هیرۆ بەهادین وەک ڕۆژنامەنووسێکی گەنج لە ڕاگەیاندن دا کاری دەکرد، ئەم دوو هاوڕێیەمان ئەمڕۆ بوونە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و شەهید بوون، ئەم ڕووداوە زۆر خەمباری کردین و لە سەرەتادا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەکانیان، هاوڕێکانیان لە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد و گەلی کورد دەخوازین.
خەباتی ئازادیی ژنان بە قۆناغێکی گرنگ دا تێپەڕ دەبێت، لە لایەکی دیکەوە سیستەمی سەرمایەداریی و سەردەستی پیاو بە توندی هێرش دەکاتە سەر ژنان، ئەرکی میدیای ئازادیی ژنانە کە دژی ئەم هێرشانە خەبات بکەن و زهنیەتی دەوڵەتی پیاو دەربخەن، زۆر هاوڕێی ڕۆژنامەنووسی ژنمان لە کاتە هەرە دژوارەکاندا بە خەباتی ئازادیی وەڵامی هێرشەکانی کۆمەڵکوژییان دایەوە، ئەمڕۆش دەبێت ئێمە ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە جێبەجێ بکەین، هاوڕێ گوڵیستان تارا و هەموو شەهیدانی میدیای ئازاد بۆ ئەوەی ئەم خەباتە بەردەوام بێت و بگاتە سەرکەوتن دەستیان لە گەڕان بەدوای ڕاستییدا بەرنەدا، ئێمە وەک میدیای ئازادیی ژنان ئەمڕۆ لەسەر شوێن پێی ئەوان ئەم خەباتە بەڕێوە دەبەین.
هاوڕێمان گوڵیستان تارا نەک تەنها ڕۆژنامەنووس بوو، لە هەمان کاتدا لە ڕاستیی ڕۆژنامەگەری ئازاددا خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیش بوو، ڕۆژنامەنووسانێک کە بۆ بەرژەوەندی گەلەکەیان بیر دەکەنەوە و لە پێناو ڕاستیینەی ئازادیی گەلەکەیاندا ڕۆژنامەگەریی دەکەن بێگومان لە هەمان کاتدا دەبنە شۆڕشگێڕیش، وەک میدیای ئازاد ئێمەش وەک هاوڕێیانی ڕاگەیاندنی ئازادمان دژی هاوکاریی و خیانەتی پەدەکە دەوەستینەوە، وەک میدیای ئازادیی ژنان وەک گوڵیستان تارا، نوژیان ئەرهان، دەنیز فورات و زۆر هاوڕێی ترمان کە لەم ڕێگایەدا شەهید بوون، بەرامبەر ئەم بێ ڕێزییە بێدەنگ نامێنین و خەباتمان بەردەوام دەکەین.
لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە خەباتی گوڵیستان و هەموو شەهیدانی میدیای ئازاد دەکەینە بنەمای کار و خەباتی ژیانی ئازاد و یەکسان، خەباتی ئەوان بۆ ئێمە دەبێتە ڕووناکی هێز، باوەڕ و ڕاستیی، لە خەباتی میدیای ئازاددا هەرگیز لە هێرش، فشار، گرتن و هەوڵەکانی بێدەنگکردنی ناگەڕێتەوە، ئەم هەڵوێستەمان لە خەباتی گوڵیستانەوە فێر بووین و ئەم هەڵوێستە درێژە پێدەدەین، بە هیوا و باوەڕی ئەوەی کە خەباتی ئازادیی ژنان بە فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ سەردەکەوێت و خەباتی ڕاستیی لە هەر کاتێک زیاتر بەرز دەکەینەوە.
بەم باوەڕە ئێمە یادی گوڵستان تارا و هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد زیندوو ڕادەگرین، جارێکی تر هاوڕێ گوڵستان تارا بە بیر دێنینەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ شەهیدان دووبارە دەکەینەوە.