بۆ یەکەمجار پەرتوکخانە و ناوەندی ئەرشیڤکردنی ژنان لە کوردستان کرایەوە
بۆ یەکەمجار کوردستان ناوەندێکی توێژنەوەی وئەرشیفکردنی و لێکۆڵینەوەی ژنانی کورد لە شاری سلێمانی کرایەوە.
بۆ یەکەمجار کوردستان ناوەندێکی توێژنەوەی وئەرشیفکردنی و لێکۆڵینەوەی ژنانی کورد لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ناوەندی( ئەرشیف و توێژینەوە وپەرتوکخانەی ژنانی کورد) کە ماوەی سێ ساڵ زیاترە دەیان ژنی کورد کاری بۆ دەکەن، ئێوارەی دوێنێ بە مەراسیمێکی تایبەت لە هۆڵی تەواوری شاری سلێمانی مژدەی کرانەوەی درا بەو بۆنەیەوە مەراسیمێکی تایبەتیان بۆ ئەنجامدا.
ناگەهان ئاکارسەل یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە ماوەی ڕابردوو بە شێوازێکی چالاکانە کاری لە پرۆژەیە تێدا کرد پێشەنگی کرد بۆ هەموو ژنانی ئەو ناوەندە بۆ ئەوەی بتوانن ناوەندەکەیان بکەنە سەر پێ خۆی، تا ئەو ڕۆژەی ناوبراو لە لاین دەزگای میتی تورکیا بە شێوازێکی نا مرۆڤانە لە چواری تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠٢٢ شەهید کرا.
بۆیە لە مەراسیمەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی شەهید ناگەهان و کردنەوەی ئەو ناوەندەیان پێشکەشی ڕووحی شەهید کرد، بۆ بیر هێنانەوەی تێشکیان خستە سەر ژیان و تیكۆشانی و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ئەوە ناوەندی ژنان.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ئەر مەراسیمە وتاری تایبەت پێشکەش کرا کە تێدا، سەرنجیان خستە سەر تیكۆشانی ژنان لە مێژوودا و بە گرنیگیان زانی کە سەر لە نوێ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ژنان بکرێت لە مێژووداو پەردە لەسەر ڕاستیەکان ڕامباڵرێت کە ژن ڕۆلێکی گرینگ هەبووەو هەموو ئەو زانیاریانە ئەرشیف بکرین.
لە درێژەی مەراسیمەکە چەندین بەرهەمی هونەری ژنان پیكەش کرا.
وا بریارە بە شێوەکی فەرمی ئەمڕۆ ناوەندی ( ئەرشیڤ و توێژینەوە وپەرتوکخانەی ژنانی کورد) بە ڕوو هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
هـ . ب