بانگەوازی و چالاکی بۆ رێپێوانی دۆسەڵدۆرف بەردەوامە
فەد – مەد بۆ بەڕێوەچوونی رێپێوانی ١٥ی نیسان لە دۆسەڵدرف، لە هەموو پارێزگاکانی ویلایەتی NRW سەدانی ماڵ و دوکانداران کرد.
فەد – مەد بۆ بەڕێوەچوونی رێپێوانی ١٥ی نیسان لە دۆسەڵدرف، لە هەموو پارێزگاکانی ویلایەتی NRW سەدانی ماڵ و دوکانداران کرد.
ئامادەکاری بۆ رێپێوان و میتینگی دۆسەڵدۆرف کە بڕیارە ١٥ی نیسان بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزی دیموکراتی ئەوروپا و پلاتفۆرمی دەزگا کوردستانیەکانی ئەروپا ئەنجام بدرێت، بەردەوامە.
لە چوارچێوەی کاروخەباتی فەد – مەدە و زۆر دەزگای دیکەی کوردانەوە لە هەموو پارێزگاکانی ویلایەتی NRW ی ئەڵمانیا، بەڕێوەبەرانی میتینگەکە سەردانی ماڵ و دوکانداران دەکەن. گەنجان بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بکێشنە سەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر گەلی کورد لە کۆڵان و ناوەندە قەرەباڵغەکان وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان لەسەر دیوارەکان هەڵدەواسن.
ئەندامانی فیدراسیۆن و گەنجان، لە هەمان کاتدا بروشور لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاودەکەنەوە.
ف.ق