چیدەم دۆغو: تێکۆشان تێگەیشتن و وشیاری زۆر گرنگە

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی رێکخستنی ژنان و وتی، "دەبێت ژنان خۆیان بناسن، متمانەیان بە خۆیان و هاوڕەگەزی خۆیان هەبێت. هەربۆیە تێکۆشانی تێگەیشتن و وشیاری زۆر گرنگە".

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو لە میانی بەرنامەیەکی ژن تی ڤیدا باسی لە گرنگی پرسی بە رێکخستنکردنی ژنانی کرد.

چیدەم دۆغو رایگەیاند، "رێکخستن پێودانگی بنچینەیی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنە. لە هەموو ئایدۆلۆژیاکاندا ئەمە بەم جۆرەیە. بە بێ رێکخستن هیج هەنگاوێک نانرێن. مێژووی مرۆڤایەتی مێژووی رێکخستنە. کاتێک مرۆڤ سەرنج بداتە سەر جەوهەری پێناسەی بەکۆمەڵایەتیبوون، دەبینرێت کە رێکخستنبوون گوزارشت لەوەدەکات. گوزارشتە لە راستی رێکختنبوونی کۆمەڵگا. رێکخستنێکە لە چوارچێوەی ئەخلاقدایە. واتە بۆ داهاتووی مرۆڤ، کۆمەڵگا ومرۆڤایەتی، رێکخستن گرنگیەکی ستراتیژی هەیە. لە رووی پێناسەوە رێکخستنبوون لە هۆنینەوە دێت، لە کوردیدا بە واتای خستنە رێیە. لە رووی ریشە و رەچەڵەکناسیەوە لەو کاتەوەی مرۆڤ هەڵدەسەنگێندرێت، دەبینرێت بۆ مرۆڤایەتی بە چ واتایەکە. یەکەم پێشەنگی رێکخستنبوون و بە کۆمەڵگایەتیبوون ژنانن. خۆگەیاندن بە ناسنامەی خوداوەندی، پەیوەندی بە هێزێکی رێکخستنکراوەوە هەیە. لەبەر ئەوەی لە رێکخستنکردنی ژیانی کۆمەڵایەتیدا رۆڵی پێشەنگایەتی لە ئەستۆگرتووە و لەو بابەتەدا خزمەتی زۆر بە نرخی بە کۆمەڵگا کردووە، کۆمەڵگاش ئەوی گەیاندە ئاستی خوداوەندی. لایەنی تراژیکی ئەمەیە. ژن بووە یەکەم پێشەنگ و هەنگاوەکانی سەرەتای هەڵگرت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەرەوپێشچوونی گەورە بە دەوری ئەوەوە هاتنەئاراوە. بەڵام هێزی پێشەنگ بێرێکخستنکردنی بەسەردا سەپێندرا".

چیدەم دۆغو رایگەیاند، کە یەکەم ئۆپراسیۆن لە دژی ژنان لەم چوارچێوەدا کراوە و ئەوەشی خستەڕوو، ژن پێشەنگی کۆمەڵگا بوو، بەڵام کۆمەڵگا لە رێکخراوبوون دابڕێندرا.

ئەندامی کۆردیناسیۆن کەژەکە چیدەم دۆغو ئاماژەی بە تێکۆشانی ژن، تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد کرد، کە ئەمڕۆ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "ژن ژیانە، ژیان کۆمەڵکایە. لەگەڵ ئەوەشدا راستیەکی کۆمەڵگا هەڵدەسەنگێنێت. مرۆڤ رێکخستن بە دەوری ئەوەوە زۆر بە باشی دەتوانێت بگێڕێتەوە. بە بێ ئەوەی لە کۆی ئەو ژیانە داببڕێت، لەوێ رێکخستنی خۆی دەپارێزێت و لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشێت، یەکسانی و دادپەروەریش تێکەڵ بەوە دەکات. رێبازێکی بەم جۆرەی رێکخستنی ئیرادەبوونێکی بەهێزتر دەخوڵقێنێت. ژن دەتوانێت زیاتر خۆی بناسێت".

چیدەم دۆغو رایگەیاند، کە ئەوەش وەک تێکۆشانی رەگەزی و جێندەری پێناسە دەکەن و وتی، "مێشک و فێربوون کە لەلایەن رەگەزپەرستیی کۆمەڵایەتیەوە ئافرێندراوە لەلای هەموان ئاشکرایە، مامەڵەیەکی بەو جۆرە هەیە کە کۆنەپارێزی، باڵادەست پەرەستی و کۆیلایەتی قەبوڵ کردووە. وەک وتمان، ژن راستیەکی هەیە، کە هەم لە مێژووی خۆی، هەمیش لە کۆمەڵگا دابڕێندراوە. بێگومان دژواری و تەنگوچەڵەمەی زۆری هەیە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت لە دژی راستیەک کە خۆی ناناسێت، تێبکۆشێت. دەبێت بەر لە هەموو شتێک ژن خۆی بناسێت، متمانە و بڕوای بە خۆی، بە ژنان هەبێت. ژنان بە گژ یەکداکراون، وەک ئۆبژەیەکی رەگەزی پێناسە کراوە. ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر دەرون و کەسایەتی ژنان. بە بێ ئەوەی ئەو راستیە ببینرێت، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی ئازادی مسۆگەر نابێت. بە بێ ئەوە هەر لە یەکەم هەنگاودا هەوڵەکانی لەبار دەچن.

هەربۆیە تێکۆشان بۆ تێگەیشن و وشیاری زۆر گرنگە. لەمەشدا رەنگە هەندێک مامەڵە هەبن کە لەبەر دەمیدا دەبنە ئاستەنگ. رەنگە ئەمە بۆ هەموو تێکۆشانەکان راست بێت. بۆ نمونە سەرهەڵدانێکی ئاسایی زۆر ئاسانە. ئێمە دەڵێین، سیستم شەرمەزار دەکەیت، دەوڵەت و پیاو شەرمەزار دەکەیت. دەڕژێیتە شەقام. رەتیدەکەیتەوە، قەبوڵی ناکەیت. باشە، ئەوەش لایەنێکی گرنگی تێکۆشانە. بەڵام ئەوە هەندێک ئاسانە. دەبێت ئێمە لە دژی لایەنە دواکەوتووانەکانی خۆشمان تێبکۆشین. باشە من بیرکردنەوە و مێشکی پیاو رەتدەکەمەوە، بەڵام بیرکردنەوە و مێشکی بەرامبەر بەوە دەبێت چی بێت. باشە، ئەم سیستمە رەتدەکەمەوە، بەڵام سیستمی بەرامبەر و جێگرەوەی دەبێت چی بێت؟ ئەم سیستمە لە رووی ئابوورییەوە ژن سەرکوت دەکات، تاڵانی دەکات. ئێمە چ جۆرە ئابووریەک بونیاددەنێین، چ جۆرە ئابووریەکمان دەوێت؟ پیشەسازی بەو رادیە تەندروستی جەستەی ژن بەکاردەهێنێت، لە بەرامبەر ئەوە بۆ ژنان و پیاوان، بۆ تەواوی کۆمەڵگا دەبێت چ جۆرە سیستمێکی تەندروستی بوونی هەبێت؟ پەروەردە گۆڕدراوە بۆ سیستمی شوشتنەوەی مێشک، بە مێشکی هیرارشی و پیاوانە پڕکراوەتەوە. لە ناو ژیانێک بە دەوری ئازادی و ژن، دەبێت پەروەردە چۆن بێت؟

ئەو بابەتەی زیاتر گفتوگۆی لەسەر دەکەین ئەوەیە. ئەوە دەبێتە رووداو، ناڕەزایەتی سەرەتایی زۆر بەهێزن. بەڵام لە رووی وەرچەرخانی رێکخستن و بەرەوپێشبردنی جێگرەوە و ئەڵترناتیڤ زۆر کەموکوڕییان هەیە. بە بڕوای من سیستمەکە ئەو رێبازەشی دەستبەسەردا گرتووە.

لەبەر ئەوەی هەمیشەیی بوون لەئارادا نییە. تۆ بەرامبەر شتێک دەوەستیتەوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەو شتەی رەتیدەکەیتەوە، بژاردە و ستراتیژی تۆ چییە؟ کاتێک ئەوە نەبێت، تێکۆشانی تۆش هەمیشەیی نابێت. تۆ شەرمەزار دەکات، بەڵام سیستمی بەرامبەر بە هەمان شێوەیە.  تۆ جێگرەوەت نەخوڵقاندووە. جیالەوە ئەو سیستمە هێشتا پێداگرە. ئەزمونێکی ٥٠ هەزار ساڵەی هەیە. لە بەرامبەر راستیەک کە تۆ رەتیدەکەیتەوە، لێکدانەوەی ئەوە دەکات کە دەتوانێت پەلکێشت بکات بۆ ناو سیستمی خۆی؟ واتە لیبراڵیزم. بەردەوام شەرمەزاری دەکەیت، بەڵام تا کوێ؟ دوای ماوەیەک باری دەرونی شکست دێتە ئاراوە. لەلایەکەوە دەبێت لەبەرامبەریدا تێکۆشان بخرێتەکار، لەلاکەی دیکەشەوە پێویستی بە دەوڵەمەندی لە رووی ئایدۆلۆژی و بەسیاسیبوونی رێکخستنی هەیە و وەک بزوتنەوەی ژنان دەبێت ئێمە سیاسەت بخوڵقێنین.

وەک بزوتنەوەکانی ژنانی جیهان ئێمە تائێستا نەمانتوانیوە ئەو ئۆرگان و دامەزراوانە بخوڵقێنین. رێکخستن هەیە. بەڵام لە رووی خوڵقاندنی سیاسەتێکی نیۆستراتیژیک-ژیۆپۆلیتیکی ژنانەوە  ئاخۆ رێکخستنێکمان هەیە؟ نیە. سەرنج بدەینە کوردستان. لە رووی لە رووی گرتنەخۆی سەرجەم ژنانی کوردەوە کەموکوڕی هەیە. بەڵێ هەیە و وەک بزوتنەوەی ژنان هەوڵ دەدەین ئەوە بەرەوپێش ببەین. بەڵام دەبێت زیاتر قووڵبکرێتەوە. لەو رووەوە کاتێک مرۆڤ هەڵیدەسەنگێنێت، دەبێت لە سەر هێڵی سێهەم رێکخستن بکات. نەک هەر شەرمەزارکردن، لەگەڵ ئەوەش دەبێت دەبێت ئەوە بخرێتەڕوو کە چ شتێک قەبوڵ دەکرێت، دەبێت رێکخستن بکرێت. لە جیهاندا رێکخراوی جیاجیای ژنان بوونی هەیە و زۆر گرنگن. نەک بۆ رەخنەگرتن، بەڵکو دەبێت ئەم رێکخراوانەی ئێستا لە پێناو رێکخستنی ژیاندا یەکبگرن.

چیدەم دۆغو ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بەو ستراتیژەی رێکخستنبوونە دەڵێن کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ژنان و هەوڵ دەدەن ئەوە رێکبخەن.

باسی لەوەشکرد کە هەوڵ دەدەن لە سەر چوار بابەتی "کۆمۆن، ئەنجومەن، هەرەوەزی و ئەکادیمی" سیستمێکی کۆنفیدڕالی دیموکراتیک دابمەزرێنن.

چیدەم دۆغو وتی، "لە کۆتایی کۆتاییشدا ئەوە بە ئامانج دەگرین کە شۆڕشی ئازادی ژن پێکبهێنین و بیگەیەنینە ئەنجام".

هـ . ب