دایکە زەرگە سیمبۆڵی بەرخۆدان و هیوا

دایکە زەرگە بە ئازاری لە دەستدانی ڕۆڵە شەهیدەکانییەوە بوو بە سیمبۆڵی بەرخۆدانی ئازادی.

دایکە زەرگە جنێد

هێرشی ١٥ ئەیلولی ٢٠١٤ی چەتەکانی داعش بۆسەر کۆبانێ بۆ ئەزمونکردنی هێزەکانی بەرخۆدانی شارەکە ساتێکی کارەسەتاوی بوو. بەڵام شکستی گەورەی داعش لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا مەرامەکانی داعشی لە بن هێنا. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش کە شکستی خۆیان پێ قبوڵ نەدەکرا، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا بۆ جارێکی دیکە هێرشی سەر کۆبانێی کرد. لە دەرنجامی ئەم هێرشە دڕندانەیەدا هەزاران مرۆڤ شەهیدبوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوو.

گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ یەكێک بوو لە جێگاکانی هەرێمەکە کە تراژیدیاییەکی کۆمەڵکوژی زۆر تاریکی بەسەردا هێنرا لە لایەن چەتەکانی داعشەوە، لە یەک هێرشدا ٢٨ مەدەنی تێدا کوژرا. دایکە زەرگە یەكێک بوو لە شاهید حاڵەکانی ڕووداوی کۆمەڵکوژی ئەو کاتانەی سەر گوندی بەرخ بۆتان.

شاهیدحاڵی دڕندایەتی کۆمەڵکوژی بەرخ بۆتان

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا کاتێک کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی داعش هێرشی کۆبانێیان کرد، دڕندایەتی هێرشەکانی بە چاوی خۆ بینی. لە ناو بۆردوومان و فیشەکەدا دایکێک هەبوو کە هێمای بنەڕەتی کۆمەڵگە بوو. منداڵ و نەوەکانی لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادییدا گیانی خۆیان بەختکرد. سێ ڕۆڵە و دوو نەوەی لە کۆمەڵکوژییەکەی گوندی بەرخ بۆتاندا لەدەستدا. لە شێوەی رووبارێک لە بەرۆخۆدان، بەرخۆدانی دایکە زەرگە بەهێز بوو.

ژیانێک لە نێو تێکۆشانی ئازادی کورددا

زەرگە جنێد تێکۆشەرێکی تەمەن ٧٥ ساڵی بوو کە دڵی تەژی بوو لە چەندین چیرۆکی پڕ بە ئازار. یەكێک لەو ئازارانە کۆمەڵکوژی گوندی بەرخ بۆتانی باشووری کۆبانێ بوو. دایکە زەرگە لەگەڵ چیرۆکە ئازاراوییەکانی گوندی بەرخ بۆتاندا ژیانی بەڕێکرد. شۆکی لەدەستدانی نەوەکانی بۆ هەمیشە لەسەر ڕوویدا مایەوە و لە چاوەکانییەوە درک بەو ئازارەی ناخی دەکرا.

دایکە زەرگە سیمبۆڵێکی جەوهەری بوو کە لە خاکی گوندی بەرخ بۆتاندا ڕوابوو. کاتێک لە ساڵی ١٩٨٦دا عەلی بادینانی هاوسەری ئاشنای تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو، بووە بە گۆڕانکارییەک لە پەڕەی ژیانی ئازادی خێزانەکەیاندا. هەربۆیە ماڵی دایکە زەرگە بوو بە ناوەندێکی ئەو کاتەی تێکۆشان. دوای ئەوەی عوسمان بادینان (فەرهاد)ی کوڕی دەچێتە ناو ڕیزەکانی پەکەکەوە، بۆ گوندی بەرخ بۆتان دەبێتە شتێکی نوێ.

دایکە زەرگە لەو ساتانەدا هەم سەربڵند بوو هەمیش غەمگین. ئەو ساتە بەتەنها سەرەتایی دەستپێکردنی تێکۆشانی مافدارانە نەبوو بۆ کوڕەکەی، هاوکات بۆ چارەنووسی گوندەکەشییان ساتێکی یەکلایکەرەوە بوو. ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ڕووبارۆک شەهید بوو بەتەنها شەهید بوونی ڕۆڵەیەک نەبوو؛ ئەو سیبۆڵێک بوو، سیمبۆڵی بەرخۆدان و هیوابوو. لەدەستدانی بە ئازاری کوڕەکەی لە دڵیدا هێشتەوە. لە سایەیی کوڕەکەیەوە ئامانجی ئازادی و تێکۆشان ڕێگەی بردە ناو گوندی بەرخ بۆتانەوە.

بەرخۆدان لە دژی ڕژێم

لەسەر خاکی سوریادا وەک چیایەک وەستایەوە. هەرگیز لە دژی گوشارەکانی ڕژێم کۆڵی نەدا و بە ڕەگ و ڕیشەی قوڵییەوە لە دژی ڕژێم وەستایەوە. هاوشێوەی ڕوبارێکی بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی ڕژێم لە تێکۆشاندا بوو. بە ماناداری تێکۆشانییەوە بوو بە دەنگی گەلی کورد، بوو بە هێمای جوانی لە هیوا و بەرخۆدان. لە دژی ناحەقی وەستایەوە و شەڕی بۆ چاند و زمانی خۆی کرد.

دایکە زەرگە و شۆڕشی ڕۆژئاوا

وەک یەکێک لە سیمبۆڵەکانی بەرخۆدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دایکە زەرگە بە رۆحێتی بەرخۆدانەوە بڕیاردارییەکی بەهێزی پیشاندا. ساڵی ٢٠١٢ لەو کاتەی هێرش کرایە سەر کۆبانێ بە پێشینەی خەباتی ناو تێکۆشانی ئازادییەوە لە پێش ژن و گەنجانەوە لە دژی هێرشەکان وەستایەوە. بە هەڵوێستەکانییەوە نوێنەرەوەی دوو تایبەت مەندی بوو؛ تێکۆشانی خۆپاراستن و ئازادی ، هەڵگرتنی چەک بە دەستەکانی وەک نیشانەی دەنگی ئازار و لە هەمانکاتدا دەنگی هیوا. بە بێ ترسەوە بەو بڕیاردارییەوە لە دژی دووژمن وەستایەوە. هاوکات بۆ کۆمەڵگەیەک کە لە ژێر گوشاری دەوڵەتدا بوو، بووە ڕووناکی هیوا.

 بەرخۆدانی کۆبانێ بە مانای بەرگریکردن بوو لە ناسنامە، چاند و هیوا. بەم هۆکارەوە دایکە زەرگە جەوهەری سەرهەڵدان و ئیرادەی ئافراندنی جیهانی هیوا بوو. بووە بە سەرچاوەی بەخشینەوەی ئیرادە بە گەنجان. بە دەنگی بەرخۆدانییەوە کە دەیگوت 'من لێرەم، شەڕ دەکەم' لە هەموو جێگەیەکدا دەنگی دەدایەوە دەبووە هێمای پشتیوانی، باوەڕداری بۆ گەنجان.

لە تەواوی ژیانیدا لەسەر ڕێگەی شەهیدان بوو

هەموو ساتەکانی ژیانی خاوەنداری لە یادی شەهیدان دەکرد و لەسەر ڕێگەیان بوو. بە خاوەنداریکردن لە ئامانجی ئازادی لە ژێر چەتری یەپەژە و قەسەدەدا لە دژی دووژمن شەڕی دەکرد. دایکە زەرگە دڵسۆزی خاک و تێکۆشانی ئازادی بوو. دایکە زەرگە بووە ڕووناکی ڕێگەی ئازادی

 دایکە زەرگە کە ڕۆڵەکانی؛ موستەفا، حەلیمە و کیفاح بادینان. هەروەها ژیان بادینان و ئاراس جێدی نەوەی لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا تێکۆشان و گیانیان بەختکرد. دوای مردنی عەبدولقادری کوڕی لە ١٩ی ئاب، دایکە زەرگە بەو خەمانەی ناخییەوە لە ٢١ی ئابدا بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستدا و بە دڵی پڕ لە هیوای ئازادی و لانکەی بەرخۆدانەوە ماڵئاوای کرد و بۆ هەمیشە بوو بە سیمبۆڵی بەرخۆدان و هیوا.