"دەوڵەت هەوڵیدا بومەلەرزەکە بگۆڕێت بۆ دەرفەتێک"

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک دەستنیشانی کرد، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بومەلەرزەکە بکاتە دەرفەتێک و تیشکی خستەسەر گرنگی پشتیوانی جڤاکی.

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک بەبۆنەی ساڵیادی بومەلەرزەکەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای سەرما دەوڵەت پاش ٣ ڕۆژ گەیشتۆتە شوێنی کارەساتەکە. کاری گەڕان و ڕزگارکردن ئەنجام نادرێت. تیمەکانی دیکەی ڕزگارکردن و هاوکاریکردن ئاستەنگ دەکات و شەرم ناکات لە دەستبەسەرکردنیان.

دووپاتی دەکاتەوە دەوڵەتی تورک کەمپەینی درۆینە لەسەر تەلەفزیۆن ڕادەگەیەنێت و هەستی گەل بەکاردەهێنێت و پلانی داناوە بۆ "چۆنێتی بەکارهێنانی دەنگی مردووەکان"، هەروەها هاوکارییەکانی ناردووە بۆ چەتەکانی داعش.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەوڵی پاکتاوی نەژادی عەلەوییەکان و لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، جەختکراوەتەوە بەرپرسیارێتی جڤاکی و ئەخلاقی و ویژدانی هەمووانە لە چارەنووسی ئەو هەزاران ڕۆڵەیە بپرسینەوە کە بێسەروشوێنکراون و ڕادەستی مەزهەبی ئایینی کراون. گوتراوە: "پێویستە دژی تاریکی و لەشفرۆشی بوەستینەوە. هەرچەن ساڵێک بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، گەلی هەرێمی بومەلەرزەکەیە هێشتا ڕووبەڕووی نەهامەتی و زیان دەبنەوە".

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، هاوکارییەکان چەندە لاواز بن، سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ژیان بەردەوام دەبێت. بانگەوازکراوە هەمووان بە ڕۆحی پشتگیری ساڵێک پێشترەوە، ئێستەش بەردوام بن لە هاوکاری و پشتیوانی.

لە کۆتاییدا دووپاتکراوەتەوە، پیرۆزیی مافی ژیان لەڕێگەی ژن و گەنجانەوە دەپارێزرێت، هەروەها داوا لە گەلان کراوە خۆیان لە هەموو خراپەیەک ڕزگاربکەن و تێکۆشان مەزنتر بکەن.