گەریلاکانی یەژا ستار: هەڤاڵ سارا سیمبۆڵی هێڵی ژنی ئازادە

گەریلاکانی یەژا ستار رایانگەیاند: "ئەمڕۆ هەزاران سارا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ کوردستانێکی ئازاد، تا دوا دڵۆپی خوێنی جەستەیان شەڕ دەکەن. هەموو کاتێک هەڤاڵ سارا لە دڵماندا زیندووە".

گەریلای یەژا ستار بەرچەم گەڤەر و گەلاوێژ سەقز لە ١١‌‌هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ساکینە جانسز (سارا) یادکردەوە و سەبارەت بە تێکۆشان و هەڵوێستی ئاپۆیی شەهید سارا بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

گەریلا بەرچەم گەڤەر بەم شێوە دەستی بە قسەکانی کرد و وتی: " سەرەتا یادی هەڤاڵ سارا بەڕێزەوە بیردێنمەوە و سەری خۆم لە ئاستیدا دادەنەوێم. فەرماندە و پێشەنگ هەڤاڵ سارا وەک هێڵێ ژنی ئازاد سیمبوڵێکی گەورەیە. ئەمڕۆ لەسەر ئەم هێڵە بە هێز و ئیرادەیەکی زۆرەوە خەبات دەکەین. بۆیە کاتێک هەڤاڵ سارا یاد دەکەینەوە بۆ من هێز، ورە، ئیرادە و باوەڕدارییم پێدەبەخشێت.  کاتێک مرۆڤ لە هەڵوێستی هەڤاڵ سارا دەڕوانێت، بەشداربوونی لە ناو بزوتنەوەدا، پێشانگایەتی هێڵی ئازادی ژن دەبینێت. شتێک کە هەمیشە لە بیری مرۆڤدایە ئیرادە و باوەڕەی هەڤاڵ سارایە، بە تایبەت لە شەڕ و بواری ڕێکخستندا نمونەیە  بۆ من.

ئەمڕۆ هەنگاوی گەورەی تێکۆشان دەنێن و ڕابەرایەتی بەرخۆدان دەکەین، ئەمە لە سایەی ئەو میراتەوەیە کە هەڤاڵ سارا بۆیی جێهێشتووین. چونکە فەرماندە سارا بەڕێوبەری بزوتنەوەبوو. وایکرد بزوتنەوەمان لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێ. چونکە ژنێک بوو هێز و ئیرادەی دەبەخشی بە دەوربەرەکەی. هەتا ساتی شەهیدبوونی خەباتێکی گرنگی دەکرد لە پێناو ڕێکخستنەکان. هەڤاڵ سارا بۆ ئێمە پێشەنگ، خواوەند و فەرماندەیە.

هەڤاڵ سارا، هەڤاڵ ڕووکەن، هەڤاڵ ئارین و بە دەیان هەڤاڵی تر بەشێوەیەکی فیدایانە دەچونە سەر دوژمن و دوژمنیان تێک دەشکاند. ئێستا دەیان سارا هەیە. هەڤاڵ سارا سیمبۆڵی بەرخۆدانمانە، سیبۆڵی ئیرادەیە، سیمبۆڵی هێز و باوەڕدارییە. هەڤاڵ سارا لە ئاستی فەرمانداریدا لە ئاستی سەربازیدا لە ئاستی بیردۆزی خۆیدا لە ئاستی ڕێبەرێتیدا لە هەڵوێستی خۆی تێدەگەشت و بۆ ئێمە نمویەکەی باڵایە. ئەمڕۆش لە سەر ڕێگەکەی هەنگاوی گەورە دەنێنین، کاتێک ناوی هەڤاڵ سارا دێنین، هێز، بوێری و ئیرادە دێتەوە بیری مرۆڤ. جارێکی تر لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەژنمان لە ئاستیدا دادەنەوێنین. بۆ ئەوەی شایەنی هەڤاڵ سارابین، دەبێت ببینە جەنگاوەری ڕێبەرێتی.

کەسایەتی وەک هەڤاڵ سارا وەک نمویەک وەردگرین. بە گوێرەی ئەو لە بەرامبەر دوژمن بەرخۆدانێکی بێهاتا و بە هەنگاوی گەورەوە دەنێنین. بەرخۆدانەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتینا، ئاڤاشین و گارا بەڕێوەدەچێت بە پێی ڕێچکەی هەڤاڵ سارا بەڕێوەدچێت. ئێمەش لە ناو ئەم بەرخۆدانەدا جێگە دەگرین و ئەرک و ڕۆڵمان لە سەربنەمای هێڵی هەڤاڵ سارا دەگێڕین.

گەریلا گەلاوێژ سەقز لە سەرەتادا یادی هەڤاڵ سارا، فیدان و لەیلای یادکردەوە و وتی: "لە ساڵوەگەڕی هەر سێ شەهیددا، هەموو شەهیدانی شۆڕش یاددکەینەوە، کاتێک بەشداری ناو ڕێزەکانی تەڤگەر بووم ئاشنایی هەڤاڵ سارا بوو. کاتێک دەڵیین هەڤال سارا لە سەر هێڵی ژنی ئازاد تێکۆشانی کرد و وەک ژنی ئازاد چۆن ژیان بکەین، چۆن تێکۆشان بکەین هەڤاڵ سارامان بیردێتەوە. هەڤاڵ سارا بەرامبەر زۆر و زەحمەتی هیچ کاتێک سەری دانەنواند. هەموو کات نمونەیە بۆ ئێمە. هەوڵدەدەین شوێنکەوتووی هەڤاڵ سارابین. دوێنی هەڤاڵ سارا شەهید بوو بەڵام ئەمڕۆ هەزاران سارا لە سەنگەرەکاندا شەڕدەکەن و تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن تۆڵەی هەموو شەهیدان لە دوژمن بکەنەوە. بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی و کوردستانێکی ئازاد تا دوا دڵۆپی خوێن دەجەنگین. هەڤاڵ سارا هەمیشە لە دڵی ئێمەدا زیندوە و ژیانمان پێ دەبەخشێت".