گیان لە دەستدانی گوماناوی ژنێکی ئێزیدی لە بەنداوی دهۆک

ڕاگەیاندرا تەرمی ژنێکی ئێزیدی لە بەنداوی دهۆک دۆزراوەتەوە، کە نیشتەجێی کەمپی دۆمیزە.

بە گوێرەی زانیارییە ڕاگەیاندراوەکان، ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی ئێزیدی لە بەنداوی دهۆک دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی هەمان زانیاری، ئەو ژنە خەڵکی شەنگالە، دوای هێرشەکانی داعش، ڕووی لە باشوری کوردستان کردوە و لە کەمپی دۆمیزی دهۆک نیشتەجێبووە.

هەتا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە ئێزیدیە نازانرێت، هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی دەربارەی ڕوداوەکە لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.