گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنێک لە ئامەد

لە شەقامی هونەری گەڕەکی ئۆفیس لە ئامەد تەرمی ژنێک بە ناوی شەڤین ئولوس دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی بە گومانای گیانی لە دەستداوە.

تەرمی ژنێک بە ناوی شەڤین ئولوس لە شەقامی هونەر لە گەڕەکی ئۆفیس لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد دۆزرایەوە، کە دەوترێت، خۆی کوشتوە.

ئولوس لە بنەڕەتدا خەڵکی تاتوانە و لە کۆلیژی ددان لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد دەخوێند. تەرمی ئۆلوس لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە ماڵەکەی خۆی لە نهۆمی دووەمی شوقەکانی دیجلە دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.

لێکۆڵینەوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە و ڕووداوەکە بەردەوامن.

ژ.ت