هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هاوڕێانمان هۆگر و مەزڵوم بە هەڵوێستی خۆیان لە ژیان و تێکۆشاندا بوونە گەریلای ئازادی نموونەیی ڕێبازی ئاپۆیی."

پەیامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، هەڤاڵانمان هوگەر پیرۆسی و مەزڵوم پارتیزان لە هێرشێکی دوژمندا لە هەرێمی گارە شەهید بوون.

هەڤاڵانمان هۆگەر و مەزڵوم کە ڕۆڵەکانی هێژای گەلی کوردستان بوون، بەرامبەر بە ئازادی گەلەکەیان خۆیان بە بەرپرسیار دەزانی و بەو ئامانجەش دەستیان بە تێکۆشانێکی بێوچان کرد و بە خۆڕاگری و ڕۆحی بەرخۆدانەوە لە ژیان و تێکۆشاندا بوونە گەریلایەکی نموونەیی ئازادی ڕێبازی ئاپۆیی.

هەڤاڵانمان مەزڵوم و هۆگر، لە بوارە جیاوازەکانی تێکۆشانی ئازادیماندا تێکۆشانی گرنگیان ئەنجامداوە، بە کەسایەتی و تێکۆشانی فیداییانەی خۆیان لە ژیاندا بەرجەستە کرد. بە هەوڵدان و ئەرکەکانیان لە هەمووو بوارێکەوە و لە هەر کارێکدا جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێگایەکی تریان هەڵنەبژارد. هەڤاڵانمان مەزڵوم و هۆگر، کەسایەتی ڕاستگۆ، سادە و هێژا و تێگەیشتوویان خۆیان تێکەڵ بە فەلسەفەی ئازادی کرد، لە هەر قۆناغێکی گەشتەکەیاندا بە دوای حەقێقەت، خۆیان لەگەڵ ئامانجەکەیان یەکگرتوو و هاودەنگ دەکرد و چالاکانە بوون بە حقێقەتی ژیان و تێکۆشان.

سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەرانی فیدایی رێبەر ئاپۆ، هۆگر و مەزڵوم دەکەین کە ئەم تێکۆشەرانەیان پێشکەش بە ڕێبازی ئازادیخوازانەی گەلەکەمانیان کرد، هەروەها پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:

ناسناو: هۆگر پیرۆسی

ناو و پاشناو: خەلیل یگیت

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک-باوک: زولفویە-حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ / گارە

ناسناو: مەزڵوم پارتیزان

ناو و پاشناو: محەممەد ڕەشید

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: نەریمان- سەیدۆ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣/ گارە"