هیلالی زێڕین بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

تەڤگەری هیلالی زێڕین دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ لە ناوەندی چاند و هونەری خاپوور لە شاری حەسەکە، تەڤگەری هیلالی زێڕین دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی تەڤگەرەکە سیماڤ عەبدی خوێنرایەوە.

لە سەرەتای راگەیاندراوەکەدا سڵاو دەنێرن بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی ئیمراڵی، هەروەها پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز دەکەن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دووپاتی دەکەنەوە، درێژە بە تێکۆشان دەدەن تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها بانگەواز لە هونەرمەندان و نوسەر و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان دەکەن ڕووبکەنە تێکۆشان و شۆڕشی ئازادی.  

پاش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە کۆمەڵەی مەشخەڵەکانی ئازادی، نمایشێکی شانۆییان پێشکەشکرد دەربارەی بەرخۆدانی زیندانەکان.