هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ژنه چالاكوانێكیان ده‌ستگیر كرد
له‌یلا زیافه‌ر، ژنه چالاكوان و میدیاكاری ئێرانی، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له‌سه‌ر حیجابی زۆره‌ملێ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستگیر كرا.
له‌یلا زیافه‌ر، ژنه چالاكوان و میدیاكاری ئێرانی، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له‌سه‌ر حیجابی زۆره‌ملێ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ستگیر كرا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌یلا زیافه‌ر، ژنه چالاكوان و میدیاكاری ئێرانی، تویتێكی له‌باره‌ی حیجابی زۆره‌ملێ بڵاوكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ته‌مووز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران له ماڵی خوشكه‌كه‌ی له شاری تاران ده‌ستگیر كرا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دواتر ئه‌و هێزانه ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی، به‌تایبه‌تی موبایله‌كه‌یدا گرتووه.
له‌یلا زیافه‌ر له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌سته‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یی گرتوومانه‌ته به‌ر لێی پاشگه‌ز ببینه‌وه. ئێمه له پێناو نه‌هێشتنی حیجابی زۆره‌ملێ شه‌هیدمان داوه. ڕێگه ناده‌ین خوێنی شه‌هیده‌كانمان به فیڕۆ بچێت".
جێی باسه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢، ژنێكی گه‌نجی كورد به‌ناوی "ژینا ئه‌مینی" له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئه‌خلاقی تاران و به پاساوی ڕه‌چاونه‌كردنی پێوه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ حیجابی زۆره‌ملێ گیانی به‌ختكرد، گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بووه چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانێكی ناوازه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، كه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" به چالاكی جۆراجۆر تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به ده‌ستگیركردن، زیندانی كردن، كوشتن و له‌سێداره‌دان و ته‌نانه‌ت ژه‌هراوی كردنی كچانی خوێندكار، ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانه سه‌ركوت بكات.
ژ.ن