کەمانگەر: ژنان بە وشیاری و تێگەیشتنەوە لە دژی ئێران سەرهەڵدان دەکەن

بەرپرسی دیپلۆماسی کەژار ڕۆزەرین کەمانگەر ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی ئێران لە هەموو شوێنک هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ژنان، هه‌ر بۆیه‌ ژنانیش هەموو مەیدانێک دەکەنە مەیدانی تێکۆشان و سەرهەڵدان، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێشانیاندا تەنها ژنان قوربانی نین.

بەرپرسی دیپولۆماسی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) ڕۆزەرین کەمانگەر سەرنجی ڕاکیشایە سەر کوشتنی ژینای ئەمینی تەمەن بە ٢٢ ساڵ کە لەتاران لە لاین پۆلیسی ڕژێمەوە کوژرا.  وتی:" ژنان لە دژی ئەو ڕژێمەی ئێران سەرهەڵدانیان دەست پێکردوە دەیانەوێت بۆ خۆیان مافەکانی خۆیان بستێنن."

ئەو بەرپرسەی کەژار دواین پێشکەوتنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بەتایبەتی سەرهەڵدانی ژنانی بە درووشمی ( ژن، ژیان ، ئازادی) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) نرخاند.

" هۆشمەندی پیاوسالاری، مافی ژنان ناپارێزێت"

کەمانگەر سەرنجی ڕاکێشایە سەر هۆشمەندی ئیسلامی ئسوڵی و دژایەتی ژنان و وتی:" ئێمە ڕوو بەڕووی دەسەڵات  و حکومەرانێکی وا بووینتەوە کە هۆشمەندیکەی پیاو سالاری و ژن کوژە.  هۆشمەندیک کە ژن کوژ بێت ناتوانیت مافی ژنان بپارێزێت. ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەندین توندوتیری جۆراو جۆر دەبنەوە. لەو وڵاتەدا ژنان خۆیان دەکوژن، دەکوژرین و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، هاوکات زیندانەکان پڕیەتی لەو ژنانەی کە داوای مافەکانی ژنان دەکەن. لە ئێران ژنان نە لە ماڵ، نە لە کۆڵان نە لە هیچ شوێنک مافی ژیانێکی گرنتی نیە و هەمیشە ژیانیان لە مەترسیدایە.

" ئێران به‌ زۆر شێواز دووژمنایەتی ژنان دەکات "

بەرپرسی دیپلۆماسی کەژار ڕۆزەرین کەمانگەر باسی سیستەمی دەسەڵاتداری ئیرانی کرد لە سەر دژایەتی  ژنان بونیاتنراوە و وتی:" لە مەریوان شلێر رەسوڵی بۆ ئەوەی دەستدرێژی نەکرێتە سەر لە لایەن پێاوێک خۆی لە بینایکی بەرزەوە کردەوە خوارەوە و ژیانی لە دەستدا. لە دوای ئەوە لە شاری تاران ژینا ئەمینی بە بیاونی حیجاب لە لاین پۆلیسەوە کوژرا، هەموو ئەوانە بوونتە هۆکاری سەرهەڵدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەو وڵاتەدا زۆر تێکۆشانی جۆراو جۆری ژنان هەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانیان بەڵام ڕژێم بە شێوازی جێاواز جێاواز پێش لە تێکۆشانی ژنان دەگرێتو دژایەتیان دەکات. ئەو سیتسەمە بە تەواوەتی سیستەمێکی پیاوسالارە، چۆن دەکرێت ئێمە چاوەڕی سیستەمێکی وا پێاو سالار بکەین کە مافەکانی ژنان بپارێزێت بێگومان نای پارێزێت، ژن کاتێک لە ماڵ زیندان بکرێت، لە تەمەنی بچوکدا زەواجی پێ بکرێت، دەستدرێژی لەسەر بکرێت چۆن دەتوانین بە رژێمێکی وا بڵین دەتوانی مافی ژنان بپارێزێت.

"ئەگەر هێرش بەردەوام بن، ئێمە دەتوانین کۆڵانەکان بکەینە مەیدانی بەرخودان"

کەمانگەر سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕاپەرینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و نرخاندی بەم شێوەیەی کرد:" ئەگەر ئیستا سەرهەڵدان خۆپشیاندان دەکرێت هۆکارەکەی ئەوەیە که‌ کۆمەڵگا ئازاد نیە، ئەگەر کۆمەڵگا ئازاد بێت، گەل بۆچی سەرهەڵدان دەکات، ئەگەر سەیری خۆپێشاندانەکانی ئەم داوایە بکەین لە مەریوان دەستی پێکرد بە پێشنگایەتی ژیان هەتا تاران و هەموو شارەکانی ئێرانشی گرتەوە، هاوکات ئەگەر سەیری مێژووی ٤٠ بۆ ٤٥ ساڵی مێژووی ئێرانیش بکەین هەمیشە خۆپێشاندان و سەرهەڵدانی ژنان هەبووە هەندێکیان درێژی کێشایەوە هەندێکیان کەم، بەم هۆکارە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ژنان وشیارێکیان هەیە لەبەرامبەر دەسەڵاتی پێاو سالار و بە زانابوونەوە تێکۆشان دەکەن لەبەرامبەر ڕژێم. ئێمە وەک کەژار لە ڕاگەیندراوی خۆمان ئاماژەمان بەوەکردبوو ئەگەر ڕژێم بەم شێوەیە فشار لەسەر ژنان بکات، ئێمەش دەتوانین هەموو کۆڵان و مەیدانەکان بکەینە شوێنی بەرخودان، تێکۆشان و سەرهەڵدان. ئەگەر ژنان ئەو ڕەوشەی کە تێدا دەژین لێ تێنگەن ناتوانن بە رخودان بکەن، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەیشتنە ئەو ئاستەی کە ئازادی گیان بەختکردنی دەوێت، بۆ ئەوەش ئامادەن چونکە پێان وایە ئازادی بە دەلی دەوێت، ئەوان ئامادەن ئەوە بەدەلە بدەن بۆ پاشە ڕۆژ و کۆمەڵگایەكی ئازاد، وە ژنان لەو تیگەیشتن لە کەسایەتی ئەوەندا کۆمەڵگەش ئازاد نیە واتا  نەک تەنها ژن تەواوی کۆمەڵگە بۆتە قوربانی."

' ژن، ژیان، ئازادی '

درووشـمی' ژن، ژیان ، ئازادی ' سێ وشەن، بەڵام سێ واتای گرنگیان هەیە. ئەو سێ وشەیە کە ئیستا لە وەک درووشم بەکار دێت مێژوویكی خۆی هەیە لە مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد.  هاوکات ئەوە ڕاستینە ژیانە کە ژن هاوکات ژیانە. لەو بوارە بەڵگەمان زۆر لەبەر دەستە بە تایبەتی لە کوردستان کە کوردستان مێژوویكی هەزار ساڵەی هەیە لە لاین ژنانەوە ئەو کۆمەڵگایە بەرێوە بەراوە و ژیانیان پاراستەوە زۆر بنگەی ئەخلاقیان داناوە. ئەگەر دوای هەزار ساڵ ژن دیسان هەمان درووشم دەڵێەتەوە، گەیشتوونتە ئەو ڕاستیەی کە ژن سەرچاوەی ژیانە. ئەیستا ئەو درووشمە لە تەواوی جیهان بانگی بۆ دەکرێت و دەوترێتەوە، لە پشتی ئەو سێ وشەییەوە فەلسەفەیک هەیە. ئیستا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتیان هەم بە فارسی هەم بە کوردی ئەو درووشمە دەڵێنەوە، گەیشتوونتە ئەو شوێنەی کە دەڵێن چی دەبێت با ببێت ئێمە مێژوویكی هاوبەشمان هەیە، کە ئەویش مێژووی بەرخودانی ژنانە، هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگاش ئازاد نابێت."

'بۆ ئەوەی سەربکەوین دەبێت پشتیوانی یەکتر بکەین'

لە کۆتایی قسەکانیدا کەمانگەر وتی:" گەل زۆر لەو سیستەمەی ئێران توڕەن، لەبەرامبەریشی بێدنگ نابن و سەرهەڵدان دەکەن، ئەوەی گرینگە لێرەدا دەبێت ئێمە پشتیوانی یەک بکەین بۆ ئەوەی سەرهەڵدانەکان بگه‌نە ئامانج و سەرکەوتن. بۆ ئەوەی کۆتای بە هۆشمەندی پیاو سالاری بێت دەبێت ئێمە وەک ژنان پێشنگایەتی  بکەین، ئەگەر ئەمرۆ  پشتگیری یەکتر نەکەین سبەی نۆرەی یەکیتر کە ڕژێم هێرشی دەکاتە سەر، بۆ ئەوەی کۆتای بەو سیستەمە بێنن ئێمە ناچارین پێكه‌وه‌ کار بکەین و داوای مافەکانی خۆمان بکەین.

هـ . ب