لەم بارەیەوە، ئەندامی کۆمیتەی دەسپێشخەریی ژن لە شاری مەنبەج ڕیم دەرویش ڕایگەیاند: «لە بەرواری ٦/٤ هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەمان ڕاگەیاند لەژێر درووشمی «با بە هۆشیاری و ڕێکخستن، ژیانمان باشتر بکەین»، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە».
هەروەها گوتی: «ئەم هەڵمەتە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و یاسایی لەخۆدەگرێت، ئامانجمان لەم هەڵمەتە، ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی، چونکە گەنجان بەردی بناغەی کۆمەڵگەن».
لە درێژەی قسەکانی، گوتی: «دەوڵەتە نەیارەکان شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن دژی ناوچە ئارامەکان بۆ خاڵیکردنەوەیان لە جەوهەر و ئەخلاقی کۆمەڵگەکە، ئەمەش لەڕێگەی گەرمکردنی بازاڕی مادەی هۆشبەر لە ناوچە ئارام و ڕێکخراوەکان، ئەم مادەیە زیانی گەورەی هەیە بۆ سەر کۆمەڵگە و دەیگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی نائەخلاقی، بەمەش دەستبەسەرداگرتنی ئاسان دەبێت».
هەروەها ڕیم گوتی: «ئێمە لای خۆمانەوە بەردەوام دەبین لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان تا بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە شارەکە و دەوروبەری، لەپێناو دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی بە هاوپشتی و هەماهەنگی هەموومان».