سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە نۆهەمین ساڵیادی فەرمانی ئێزدییەکان، کۆنفرانسێک ئەنجامدرا بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان، زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژییەکانە، هەنگاونانە بەرەو بونیادنانی سیستمێکی دیموکرات".
ژنانی ژنانی ئێزدی و کاکەیی و زەردەشتی و فەیلی و مەسیحی لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوون، دوو پانێڵ بەڕێوەچوون لەگەڵ پەیامی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان. لە کۆنفرانسەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی کۆمەڵکوژی و سیاسەتی دژ بە کۆمەڵ و باوەڕە جیاوازەکان، هەروەها باس لە ڕۆڵی ژن کرا لە پاراستنی چاند و زمان و باوەڕەکاندا، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر تێکۆشانی هاوبەشی ژنان.
کۆنفرانسەکە بە گوتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان ڕاگەیاندرا
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان ڕاگەیاندرا، لەکۆتاییدا گوترا: "ئێمەی ژنان باوەڕمان وایە، ئەگەر خۆمان ڕێکبخەین لەسەر بناغەی ئیرادەی ئازاد، ئەوا ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی لە وڵات و جڤاکەکەمان پێشدەکەوێت، بەم بۆنەیەوە، پێکەوە کارکردنمان گرنگە".
کۆنفرانسەکەی سلێمانی بە پێشەنگایەتی تاژێ بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان، زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژییەکانە، هەنگاونانە بەرەو بونیادنانی سیستمێکی دیموکرات" کۆتایی هات و ئەنجامنامەکەی بڵاوکرایەوە.
لە ئەنجامنامەکەدا هاتبوو:
"دانپیانان بە فەرمان بەس نییە، دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن".
لە ١٢ ی ئابی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، تاژێ کۆنفرانسێکی بەست بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان، زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژییەکانە، هەنگاونانە بەرەو بونیادنانی سیستمێکی دیموکرات".
فەرمان بەتوندی شەرمەزار دەکەین، لە نۆهەمین ساڵیادی فەرمان بەدەستی دوژمنانی ژن و ژیان و مرۆڤایەتی، داعش، لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، بەڕێزەوە یادی هەموو قوربانیەکان دەکەینەوە.
زۆرێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و پەرلەمانی دەوڵەتان هێرشە دڕندانەکەیان وەک قڕکردن ناساند، ئەم هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە، دەخوازین هەموو هێز و دەوڵەتان بەپێی ئەم بڕیارە بجووڵێنەوە. بەتایبەت داوا لەو هەموو دەوڵەت و دامەزراوانە دەکەین کە قڕکردنەکەیان ناساندووە، بەدوای بەپرسانی قڕکردن بگەڕێن و دادگاییان بکەن.
"هێشتا عێراق وەک جینۆساید نایناسێنێت"
هێشتا پەرلەمانی عێراق کۆمەڵکوژی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ وەک جینۆساید و قڕکردنی ژنان ناناسێنێت. ئێمە وەک ژنان دەڵێن، پێویستە پەرلەمانی عێراق بەزوویی وەک جینۆساید لەقەڵەمی بدات. عێراق چەندی باوەڕ و چاند و ناسنامەی تێدایە. بەهۆی ئەم سامانەوە، خاوەنی چاندێکی دێرینە. ئەم جیاوازییانە بناغەی ژیانی دیموکراتیکن، بەڵام بەداخەوە سیاسەتی دەسەڵات و ستەمکاران جڤاکەکان دەدەن بەگژی یەکتردا. بەتایبەت بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گەلانی کەمینە. هەمیشە کاکەیی و زەردەشتی و فەیلی و مەسیحی و شیعە و کورد و ئاشوری و سەریان و عەرەب ڕووبەڕووی قڕکردن بوونەتەوە.
تا ئەمڕۆ، جوانی و سامانی چاندی عێراق تێک دەدرێت بەهۆی ژەهری سیاسەتی دەسەڵات و ئایینی و ناسیۆنالیستییەوە. ئێمەی ژنان پێشەنگی تێکۆشان دەبین لەپێناو گۆڕانی دیموکراتیک و ئەمە ئەرکی ئێمەیە.
"پێویستە عێراق ببێتە دەوڵەتێکی ئازاد و سەلامەتتر بۆ هەموو ناسنامەکان"
پێش ٩ ساڵ، لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، بە بەرچاوی جیهانەوە لە شەنگال یەکەمین جینۆسایدی سەدەی بیست و یەکەم ڕوویدا.
بەتوندی ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین کە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوەپەرستی و ئایینپەرستی و ڕەگەزپەرستی، ئەمە وەک پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر ویژدانی مرۆڤایەتییەوە، تاوەکو چارەنووسی ژنانی دەستی داعش ئاشکرا نەکرێت و ئێش و ئازاری ژنان و مناڵانی شەنگال چارە نەکرێت.
ئێمەی ژنانی باوەڕ و پێکهاتە جیاوازەکان، دەخوازین عێراق ببێتە دەوڵەتێکی ئازاد و سەلامەتتر بۆ هەموو ناسنامەکان، پێداگریمان دووپات دەکەینەوە لەسەر ئەم پەرەسەندنە. کاردەکەین بۆ پتەوکردنی تێکۆشان لەسەر بناغەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی هەموو هێرشەکان، بەتایبەت هێرشی پیاوسالاری، کە ژیانی ژنان ژەهراوی دەکات.
"بە ئیرادەی ئازاد خۆمان ڕێکدەخەین، ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی پتەوتر دەکەین"
ئێمەی ژنان لە دڵەوە باوەڕمان بەوەیە بە خۆڕێکخستن لەسەر بناغەی ئیرادەی ئازاد، ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی لە وڵات و جڤاک دێتەدی، پێکەوە کارکردنمان گرنگە.
بڕوامان وایە، مافی خۆپاراستنی ڕەوا و چارەی خۆنووسین بۆ فەلی قڕکراوی شەنگال مافێکی ڕەوایە، داوا لە ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین ئەم داوایە قبووڵ بکەن. وەک دەبینرێت ڕێککەوتنی ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەنێوان حکومەتی ناوەند و پەدەکە، ئێمە هیچ بڕیارێک بەبێ بەشداری ئێزدییەکان و دامەزراوەکانی شەنگال بە ڕەوا نازانین. ئەگەر چارەسەرێک لە شەنگال هەبێت، بەبێ دانپیانان بە ئیرادەی گەلی شەنگال نامومکینە.
بانگەواز لە دامەزراوە و دەستە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەرپرسیارێتی ئەم تاوان و وێرانکارییەی شەنگال هەڵبگرن. بەتایبەت چاوەڕێین عێراق وەک جینۆساید بیناسێنێت و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرێت. لەپێناو نەکەوتنەوەی زیانی زیاتر، داوا لە هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ناوچەی دژە فڕین ڕابگەیەنن بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک.
تا ئێستا درێژترین قڕکردن لە فراوانترین سنووری جوگرافی لەنێو یاسای نێودەوڵەتی وەک تاوانی شەڕ نەناسێنراوە. ئێمە ئەمەمان پێ نامۆیە، پێویستە هێرشی سەر ژنانی شەنگال وەک جینۆساید لای هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک تاوانی جەنگ و تاوانێکی نامرۆڤایەتی بناسرێت.
"سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی ئەفغانی دەکەین"
ئێمە وەک پێکهاتەکانی کۆنفرانس، سڵاو لە بەرخۆدانی خوشکە ئەفغانییەکان دەکەین دژی ڕژێمی تاڵیبان. تێکۆشان دژی ئەم ڕژێمە نامرۆڤانە و دژە ئازادی ژنەی ئەفغانستان، بەهایەکی گرنگە و پشتیوانی دەکەین. وەک بەشدارانی کۆنفرانس، بڕوامان وایە، باشترین وەڵام دژی دڕندایەتییەکانی دەرهەق بە ژنانی ئێزدی، هاوپشتی ژنان و ڕێکخستنیانە لەسەر ئاستی جیهانی. بانگەواز لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین، پێکەوە داوای لێپێچینەوە قڕکردنی ژنانی شەنگال بکەین.