کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی لە پەرلەمانی ئەوروپا: دەبێت دان بە پێگەی شەنگالدا بنرێت

لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک بە ناوی 'ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژی' بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا ئاماژە بە کۆمەڵکوژی و داواکاری ئێزدییەکان کرا و داوا کرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابوەستێنن.

کۆنفرانسەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا لەلایەن چەتری ئەنجوومونی ژنانی ئێزیدی (سەمەژەێ) بەڕێوەدەچێت و ناوەندی یەکێتی کۆمەڵە ئێزدیەکان پشتیوانی کۆنفرانسەکە دەکەن. یەکەم دانیشتنی کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی شیلان بەدەل خدر بەڕێوەچوو. شیلان بەدەل خدر لەبارەی ناوەڕۆک و ئامانجی کۆنفرانسەکە زانیاریدا و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین کارەساتی هاوشێوەی کۆمەڵکوژی دووبارە نەبێتەوە.

پێش دەستپێکردنی پانێڵەکە،سەرەتا وتەبێژی سەمەژەێ، نوژیان گونەی قسەی کرد و باسی لە دەستکەوتەکانی ئێزدییەکان کرد کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە تێکۆشان و بەرخۆدان بەدەستیان هێناوە.

سەرلەنوێ ئاوادانکردنەوە

نوژیان گونەی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دان بە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شەنگالدا بنرێت" و داوایکرد ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە بگیرێتەبەر. نوژیان گونای ئاماژەی بەوەدا کە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکرتیکی شەنگال مۆدێلێکە بۆ چارەسەری کێشەکان. هەروەها وتیشی، "بۆ ئەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە بتوانن ژیانیان ئاوەدان بکەنەوە، پێویستە هاوکاری دارایی پێشکەش بکرێت، بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان پێویستە فرینی ئاسمانی دابخرێت. پێویستە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن. ئێزدییەت". پێویستە وەک ئایینێکی جیاواز بناسرێت ".

'مەترسی هەر بەردەوامە'

ئەندام پەرلەمانی ئەورووپا، کاترین لانگنسیپ لە کەسک ئیفا، ڕایگەیاند، هەڕەشە بۆ سەر ئێزدییەکان بەردەوامە و شەڕێک لە دژی ژنان و منداڵان بەڕێوەدەچێت. کاترین لانگنسیپ ئەو ڕووداوانەی بەبیرهێنایەوە کە لە شەڕی جیهانی دووەمدا بەسەر ژناندا هێنرا.

'پێویستە میکانیزمێک بۆ ئاسایشی ئێزدییەکان دامەزرێت'.

جۆرج دالیماگن، پەرلەمانتاری فیدراڵی بەلجیکا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکیان لەسەر ئێزدییەکان ئامادەکردووە، سەردانیان کردووە، کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی برۆکسل قبوڵکرا، بەڵام پێویستە لەلایەن حکومەتیشەوە قبوڵ بکرێت.

جۆرج دالیماگن ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی بەلجیکا و ئەوانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکەدا هەبووە، لەگەڵ ئەڵمانیا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و وتی:"ئەم کۆنفرانسە تەنها بیرهێنانەوە نییە، کارەساتەکە هێشتا بەردەوامە، هەزاران ئێزدی هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین، دوای ١٠ ساڵ، پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەم گەلە بدۆزینەوە، دەبێت چارەسەرێک بۆ ئاسایشی ئێزدییەکان بدۆزرێتەوە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەلجیکا و ئەوروپا لەسەر ئەم پرسە سەردان کردن هەیە".

جۆرج دالیمانگن وتی: "دەمەوێت بە دەنگێکی بەرز بانگەوازێک بکەم، دەبێت میکانیزمێکی بەرگری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ گەلی شەنگال بخرێتە کارەوە، پێویستە گەل بگەڕێتەوە سەر خاکی خۆی، بۆ دامەزراندنی ڕێوشوێنێکی ئەمنی دەبێت کار لەگەڵ ئێزدییەکان بکرێت".

پێویستە پشتگیری یەکتر بکەین

لۆرینا لۆپێز دی لاکال، ئەندامی یەکێتی سەوزی یەکێتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا، وەبیری هێنایەوە کە زۆرێک لە پەرلەمانەکان دانیان بە کۆمەڵکوژییەکەدا ناوە و وتی: "٥٠٠ هەزار کەس بە هۆی کومەڵکوژییەوە ئاوارە بوون. شەنگال خاکی ئێزدییەکانە".

لۆرینا لۆپێز وتی "پێویستە پشتیوانی یەکتری بکەین و ستایشی بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی و پشتیوانی و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی بۆ شەنگال کرد و هەوروەها وتی گرنگە دان بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا بنرێت لە پەرلەمانەکان، بەڵام ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت لەمەودوا هەڵبگیرێن گرنگن و کۆتایی بە وتنی "ژن، ژیان، ئازادی"کۆتایی بە وتارەکەی هێنا.

'پێویستە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگیردرێت'

هەروەها ئۆزلەم دەمیرل لە گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا (GUE/NGL) ڕایگەیاند، ئێزیدییەکان کە خاوەنی کولتوور و باوەڕێکی قووڵن، تەنها بە کۆمەڵکوژی دەکەونە ڕۆژەڤەوە و ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت کە کاتێک چەتەکانی داعش گەلی شەنگالیان کۆمەڵکوژ کرد، بێدەنگ بوون.

ئۆزلەم دەمیرەل ئاماژەی بەوەدا کە هیچ باسێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نەکراوە و وتی: "دەمەوێت ڕێگری لە هێرشی ئاسمانی بکرێت، جێگای سەرسوڕمانە کە هێشتا فڕۆکە بە تورکیا دەفرۆشرێن و وتی، دەبێت مەرجی ژیانێکی ئارام بۆ هەموو مرۆڤەکان و پێکهاتە و باوەڕ و ڕەگەزەکان دابین بکرێت. بە تایبەتی داوای کرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگیرێت و چەک بە تورکیا نەفرۆشرێت".

هەروەها ماری کۆلینز ئەندامی EWL ئاماژەی بەوەدا کە دەتوانرێت کێشەکە بە ئەجێندایەکی فێمینیستی چارەسەر بکرێت.

کۆنفرانسەکە بە درێژایی ڕۆژ بە چەندین پانێڵ بەردەوام دەبێت.