كۆنگره‌ی گردبوونه‌وه‌ی ژنانی زه‌نوبیا ساز كرا

له‌ شاری ڕه‌قا، دووه‌مین كۆنگره‌ی گردبوونه‌وه‌ی ژنانی زه‌نوبیا به‌ڕێوه‌چوو. كۆنگره‌كه‌ به‌ ئه‌نجامنامه‌یه‌ك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی هه‌ماهه‌نگی كۆتایی هات.

له‌ هۆڵی مشوار له‌ شاری ره‌قا، دووه‌مین كۆنگره‌ی گردبوونەوەی ژنانی زه‌نوبیا به‌ڕێوه‌چوو. له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی گردبوونه‌وه‌كانی ته‌بقا، ره‌قا، منبج و دێره‌زۆر، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی، یه‌په‌ژه‌، یه‌په‌گه‌، ئه‌نجومه‌نی ژنانی سوریا، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، یه‌كێتی ژنانی گه‌نج، پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده‌) به‌شدار بوون.

له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا، خود ئه‌ل عیسا، وته‌بێژی كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌ی كرد و دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی كۆنگره‌كه‌ و بڕگه‌كانی كرا. پاشان ئه‌ندامانی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی زه‌نوبیا هه‌ڵبژێردران و كۆنگره‌كه‌ به‌ ئه‌نجامنامه‌یه‌ك كۆتایی هات.

له‌ ئه‌نجامنامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای دامه‌زراندنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ڕاگه‌یاندنی له‌ ١ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢١ له‌ ره‌قا و په‌سه‌نكردنی په‌یڕه‌وه‌كانی، له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌یی گردبوونه‌وه‌كان له‌ ڕه‌قا، ته‌بقا و دێره‌زۆر كار كرا. دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان، كۆنفرانسه‌كانی نووسینگه‌ی گردبوونه‌وه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، به‌ڕێوه‌چوو، تاكوو ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی گشتی سازكرا. ڕاپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا. ئه‌ندامانی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ڵبژێردران. ناوی نووسینگه‌كان له‌ ناوچه‌كان گۆڕدرا و بوون به‌ ئه‌نجومه‌نی كانتۆنه‌كان. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كار و چالاكییه‌كان به‌ پێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێككه‌وتن كرا:

بۆ به‌دیهێنانی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، تێكۆشان به‌ گه‌وره‌كردنی، هه‌نگاو و چالاكییه‌كان له‌و پێناوه‌دا زیاتر بكرێت.

له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له‌ دژی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، گه‌وره‌كردنی تێكۆشان، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ و هه‌نگاوه‌كانه‌.

بۆ ڕێگری له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و رزگاركردیان له‌ ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری سەردەست، پێویسته‌ تێكۆشان گه‌وره‌تر و زیاتر بكرێت.

ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی ڕێكخراوه‌یی له‌ گردبوونه‌وه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كان.

ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كان، بۆ به‌هێزكردنی سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی.

پێویسته‌ چه‌می ئیكۆلۆژی له‌ ڕێگه‌ی هه‌نگاوی به‌رزكردنه‌وه‌ی وشیارییه‌وه‌ فراوان بكرێن.

سازكردنی به‌رنامه‌ و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی وشیاری په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی ژنان و منداڵان.

بۆ به‌هێزكردنی ژنان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، خولی پیشه‌یی و فكری كراوه‌ و داخراو ساز بكرێت.

كردنه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده‌یی فكری، سیاسی و ئابووری.

چالاككردنی پرۆژه‌ ئابوورییه‌كان له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، له‌ پێناو به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری ژنان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ زۆریه‌ك له‌ ژنان.

 

ژ.ن