کەژەکە: بە تێکۆشانی ڕادیکاڵ دژی فاشیزم بوەستنەوە

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بەرامبەری زیادبوونی هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، بانگەواز لە هەموو هێزەکانی ژنان و پێکهاتەکان و تەواوی گەل دەکات، لە هەموو گۆڕەپانەکان ڕێگە لە هێرشی فاشیستەکان بگرن، تێکۆشانی ڕادیکاڵ و چالاک گەشتر بکەن.

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە دەڵێت: "بەدڵتەنگییەوە هەواڵمان پێگەیشت، دایکانی ئاشتی، عەدالەت سافالی و پەرێشان ئەکچەلیک و کوڕەکەی جیهان ئەکچەلیک، کە بۆ ئیفادەدان بە دادگای ڕژێمی سەرکوتکەر چووبوون، بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەستداوە. پێش چەند ڕۆژێک، غەریبە ئەسڵان کە چوو بۆ سەردانی کوڕەکەی لە زیندانی خارپیت، بە ڕووداوێک گیانی لەدەستدا. ئەم هەموو کارانەی ڕژێمی سەرکوتکەر، وەک گرتن و لێپرسینەوە و سەرنگون کردن و قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن و ئەشکەنجە، بریتیین لە ڕێبازی بەربڵاوی سیاسەتی شەڕی تایبەت. بۆیە، گیان لەدەستدانی گەلەکەمان بەم شێوەیە، سرووشتی نییە، ئەمە بەرئەنجامی فاشیزمی سەرکوتکەرە. ئەو وڵاتپارێزانەی لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەرەخۆشی لە هەموو هاوڕێ تێکۆشەرەکانمان دەکەین، بە تایبەت بنەماڵەکانیان و گەلی کورد. ئەو هێزانەی ئەم هێزانەی ئەم هێرشە دڕندانەیان ئەنجامداوە، شەرمەزار دەکەین. بەم بۆنەیەوە، هەروەها هێرشە فاشیستەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژنامەوانانی ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین. لە کەسێتی ئەو وڵاتپارێزانەی لە ئەنجامی هێرشەکان گیانیان لەدەستداوە، بەڕێزەوە، هەموو شەهیدەکانی ئازادی یاد دەکەینەوە، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ وڵاتپارێزە بریندارەکان دەخوازین.

"ئەوەی دەکرێت، زوڵمە"

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە: "لەم ڕۆژانەدا، هێرشەکان بەبەردەوامی بۆ سەر وڵاتی کوردستانمان بەردەوامە، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام هێرش دەکات. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە، لە ڕۆژئاوا و شەنگال و باشور و باکور، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و ژنان، تاوەکو داخوازی دادپەروەری و ئاشتی و مافە ڕەواکانیان کپ بکات، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر دایکانمان. ئاشکرایە، ئەو دوژمنەی لەپاش ٦ ساڵ، ئێسکی ڕۆڵەی کوژراو لەنێو تورەکەیەک ڕادەستی دایک و باوکی دەکات و دڵمان بەم کارە دەئێشێنێت، بە هەمان ئامانج و زیهنیەتەوە، هێرش دەکاتە سەر دایکانی ئاشتی. ئەم کارە، بە زوڵم ناودەبرێت. دەبێت بزانرێت، ئەم کارە دڕندانانە بە زانینەوە دەکرێن. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە، دوژمنی ئاشتی و برایەتی و دادپەروەرییە، بە بەرچاوی هەموو هێزە نێونەتەوەییەکانەوە گەلەکەمان دەکوژێت، پاش ٦ ساڵ، ئێسکی ڕۆڵەی کوژراو ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکات، دایکانی ٧٠ ساڵەمان، بە هیوای دادپەروەری و ئاشتی تێدەکۆشن، ئەشکەنجە دەدرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت، تاوەکو دەنگ هەڵنەبڕن. هێرشەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە، دژی مافەکانی مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایەتییە. ئەم هێرشانە تەواو قێزەون و دڕندانەن. لەو هێرشانە نین، مرۆڤ تەنها بتوانێت شەرمەزاریان بکات. ئەمانە هێرشی سایکۆلۆژین، بۆ ترساندن و چەوساندن و دوورخستنەوە گەلەکەمان و ژنان و دایکانمان لە تێکۆشان. ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ دەکرێنە سەر دایکانی حاشتی لە کوردستان و ڕۆژنامەوانانی ژن و سیاسەتمەدار و تێکۆشەرانی هەموو بەشەکانی ژیان، هێرشێکن بە ئامانجی شکاندنی مۆراڵ و ئیرادەمان. هەزاران ڕۆڵەی گەلەکەمان لە زیندانن، زیندانیانی نەخۆش هەن، کەسانێک لە زیندانەکان دەکوژرێن، حوکمی چەند زیندانییەک تەواو بووە و ئازاد ناکرێن. بەم شێوەیە ڕادەستبوون بەسەر مرۆڤدا دەسەپێنرێت. ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت، لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو، هەزاران جار کراوە. دەبێت بزانین، کارەکانی ئەمڕۆیان هەمان ئەنجامی پێشووی نابێت. لە کوردستان گەلەکەمان کرایە ئامانج، ماڵەکانیان وێران کرا و سوتێنرا و کۆچبەر کران، ڕۆڵەکانیان فڕێدرانە نێو بیری ئەسید، لە ژێرزەمینەکدا بە زیندوویی سوتێنران، هەزاران کەس بێسەروشوێن کران، خرانە زیندان، کوژران، بەشێوەیەکی سیستەماتیک قڕکران؛ بەڵام گەیشتین بەو ئەنجامەی: ئیرادەی ئازادی هەنگاوێک پاشەکشەی نەکرد.

"تەنانەت ئەگەر هێرش بکەنە سەر تێکۆشانی پیرۆزی دایکان، هێشتا ناتوانن ئەوان ڕادەست بکەن"

دایکانی ئاشتیمان ئەو مرۆڤانانەن دەستبەرداری ناسنامەی ئاشتی و دادپەروەری نەبوون. کوردان لەپێناو ئاشتی تێکۆشانێکی شکۆدار دەکەن. باشترین نموونەی ئەم تێکۆشانە شکۆدارە، دایکانی ئاشتیین. داخوازییەکەیان، ڕاستی و ئاشتی و دادپەروەرییە. ئەمە داخوازییەکی هەرە ڕەوا و مرۆڤانەیە. شەرم و تاوانی هەرە مەزن ئەوەیە، ئەوانەی بەدوای ئاشتی دەگەڕێن، ئەمڕۆ سزا دەدرێن. ئێمە وەک کەژەکە، هەموو هێرشێک بۆ سەر دایکانی نەخۆش و بەتەمەنی ئاشتیخوازمان شەرمەزار دەکەین. دەبێت ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە باش بزانێت، تەنانەت ئەگەر هێرش بکاتە سەر تێکۆشانی پیرۆزی دایکان لەپێناو ئاشتی، هێشتا ناتوانن ئەوان ڕادەست و ملکەچ بکەن. نزیکایەتی لە دیاردەی دایکایەتی کە لوتکەی بەهاکانی مرۆڤایەتییە، پێوەری سەرەکی مرۆڤبوونە.  ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە، لە کەسێتی دایکانمان،  هێرش دەکاتە سەر ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی. فاشیزم تۆڵە لەو کەسانە دەکاتەوە کە سەر نەوی ناکەن و بێدەنگ نابن و بێدەنگ ناکرێن. هەموو هێرشێکی قێزەون و دڕندانە، تووڕەیی فاشیزمە. ئەم هێرشانە ئیرادەی گەلەکەمان ناشکێنێت. ئەم هێرشانە دەیەوێت پەیامێک بداتە گەلەکەمان. ئەمە شەڕێکی سایکۆلۆژییە، ئەم هێرشە دڕندە و نامرۆڤانانە تووڕەیی ئێمە زیاتر دەکات. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە کە بەهۆی بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادی کورد، گورزی گرانی خواردووە، هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان. دەبێتە بزانرێت ئەم هێرشانە دوا پەناگەی ڕژێمی فاشیستە. دڵنیایین بەرخۆدان کۆتایی دەهێنێت بە فاشیزم و پیاوسالاری لەم ناوچەیە.

ئەم هێرشانەی بە بەرچاوی جیهانەوە ڕوودەدەن. ئەم بێ پەرواییەی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە هیچ یاسا و پەیماننامە و پێوانەیەکی نێونەتەوەیی ناناسێت، بەرئەنجامی بێدەنگی ئەم هێزانەیە. بەهۆی بێدەنگی ئەم هێز و دامەزراوە نێونەتەوەییانە بەرامبەر هێرشەکان، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە هێرشی زیاتر دەکات. بۆیە لەپێناو ڕێگرتن لەم هێرشانە، بانگەواز لە هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین، هەڵوێست دەربڕن. ئەوانەی ئەمڕۆ دەنگ هەڵنابڕن، سبەی خۆی دەکاتە قوربانی. لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر کوردان. سرووشتی کوردستان تاڵان دەکرێت. ئەوەی داعش بە نیوەناچڵ جێی هێشت، ڕژێمی فاشیستی کۆماری تورک دەیەوێت لە هەموو پارچەکانی کوردستان تەواوی بکات. بەهۆی بێدەنگی ئەوانەی پێیان دەوترێت ویژدانی جڤاکی، ئەوەی بەپێوە بێت دەسەڵات لەنێو خۆیدا دەبینێت. لەبەر بێدەنگییەکان بەرامبەر فاشیزم، نەبوونی لێپرسینەوە، فاشیزم هێرشی لەم جۆرە دەکات. بیرمان نەچێت، دەسەڵات بە پشتگیری و تەماشاکردن و بێدەنگی خۆی دەپارێزێت. دەسەڵات تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. بێگومان ڕۆژی لێپرسینەوەی ئەم کارانە دێت.  

بانگەواز بۆ گەشکردنی تێکۆشان

ئێمە بەڕێزەوە یادی ئەو ژنانە دەکەینەوە، بەهۆی سیاسەتی توندوتیژی و فشار و ڕەنجخۆرییەوە گیانیان لەدەستداوە. سڵاو دەنێرین بۆ تێکۆشانی ڕەوای دایکانی ئاشتی، کە پەیکەری شکۆی ئەم گەلەن و ملکەچی هیچ زوڵمێک نابن. تێکۆشانی شکۆداریان، تێکۆشانی ئێمەیە. ئاشکرای دەکەین، ئێمە لە دژی سیاسەتی فشار و زوڵم، بە بەهێزی تێدەکۆشین. بەم باوەڕ و پێداگرییەوە، بانگەواز لە هەموو هێزەکانی ژنان و گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەین، تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و چالاک سەرپێ بخەن لەپێناو ڕاوەستاندنی رەوشی فاشیستی. ژیانێکی دادپەروەرانە و ئازاد، مافی دایکانمانە. بەڵێن دەدەین، پاشەڕۆژێکی ئازاد پێشکەشی ئەوان بکەین و قەرەبووی ئازارەکانیان بکەینەوە.