دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە رایگەیاند: "٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەسەرەتادا لە گەلی کورد کە لە دژی کۆلۆنیالیزم بە ئیرادەی خۆیەوە خاوەن هەڵوێستە، لەگەلانی جیهان کە لە سایەی پاڕادیگما پێرسپێکتیڤی ئەڵترناتیڤی تێکۆشان بەدەست هێناوە، لەهاوڕێیانی تێکۆشانماندا کە بە فەلسەفەی ئازادییەوە پەیوەستن و لە گەلانی جیهان کە لەسایەی رێبەر ئاپۆ ژیانی ئەخلاقی بەڕێوەدەبەن، پیرۆز دەکەین. هیوادارین ٤ی نیسان ببێتە مایەی ئازادی، هیوا، بوێری، خۆشەویستی، متمانە و زیندووکردنەوەی بەهاکانی مرۆڤایەتی کە لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە لەناوبراون".
لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا ئەم بابەتانە هاتوون: "رێبەر ئاپۆ بە خاوەنداری ئازایانە کە چارەنوسی خراپی گەلی کوردی گۆڕی؛ گەلی کوردی لە دووڕیانی خۆبەدەستەوەدان و نۆکەری کە لە مێژوودا سەپێندراوە رزگارکرد. لەبەر ئەوەش رێگەی لەبەردەم سەرهەڵدانی سەدان ساڵەی کوردان کردەوە، کە ئەو سەپاندنە دوو لایەنەیان رەتکردەوە و بۆ ئەوەش تێکۆشان. بە وتەکانی ئەو، لەسایەی ئەو ئیرادەیەی کە بە رەنج و هەوڵێکی گەورەوە خوڵقاوە، گەلی کورد بووەتە خاوەنی هەڵوێستێک کە دەتوانێت لێکدانەوەکانی فاشیزم، کۆلۆنیالیزم و هێزە یەکدەستخواز و هەژموونخوازەکان پوچەڵ بکاتەوە. لەگەڵیشیدا کولتوری رەسەن، فەلسەفەی ژیان، ئەزمونی تێکۆشانی بە تێکۆشانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەخشیوە و ئەوانی کردووەتە پێشەنگ. وەک گوڵێک لەسەر شاخەکان شین دەبێت، ئاوێک لە بیابان، روناکییەک کە تاریکی دەقڵێشێتەوە، ئەو راستیە ئەستەمەی گەیاندە حەقیقەت. رێبەر ئاپۆیە کە ئەندازیاری ئەو رێپێوانەیە، راستی خۆی رێبەرایەتی گەلی کورد لێرەوە وەردەگرێت.
درێژە بە تێکۆشانمان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەدەین
ژن کە یەکەمین چین، رەگەز و کۆلۆنیە کە گوشاری خراوەتەسەر و ئەمڕۆ بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بەرامبەر بە سیستمی باڵادەست و فەرمانڕەواکان وەستاوەتەوە، ئەوەش لە سایەی رەنج و هەوڵی گەورەی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە. لە کەسایەتی ژنانی کورددا ئەزمونی ژیانی ئازاد کە لە مرۆڤەکانەوە دەستیپێکرد و بەناو کۆمەڵگادا بڵاوبووەوە ئێستا ئیلهامبەخشی ژنانی جیهانە. بەوهۆیەوە ئێمە سیستمی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ وەک هەڕەشەیەک لەسەر ئازادی ژنانی کورد دەبینین. سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، لە دژی هەبوونی ئێمە مەترسیە. رێبەر ئاپۆ لەبارەی ئەو دۆخەی تێیدایە دەیگوت کە 'ناتوانم هەناسە بدەم'، ئێمە گۆرینی ئەو هەلومەرجە وەک پرسێکی هەبوونی خۆمان دایدەنێین. ئێمە جارێکیدیکە جەخت لەسەر خواستمان بۆ پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی گۆشەگیری دەکەینەوە. لە دژی ئەو سیاسەتە دووڕوویانەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی سی پی تی کە چووە ئیمراڵی و راپۆرتی خۆی بۆ رای گشتی بڵاونەکردەوە، ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. هاوکات ئێمە بۆ ئەو رێکخراو و لایەنانەی کە دۆخی ئیمراڵی وەک دۆخێکی مرۆیی نابینن، دەبێت بکەوینە جموجۆڵ و ئێمە لەم رووەشەوە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین.
رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە دژی فاشیزم و هێزە هەژموونخوازەکان بەرخودانێکی بێوچان دەکات و بەو پاڕادیگامەی بەرەوپێشی بردبوو، دیلبوونی جەستەیی گۆری بە پەیجوریی ئازادی کە سنورەکانی تێپەڕاندووە. ئاستی ئازادی جەستەیی و ئەوینی راستی لەخۆیدا دەستپێکرد و کارێکیکردووە بدرێتە هەموو ژنان، چینی بندەست، گەنجان، بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی و هەر مرۆڤێک کە لە هەر شوێنێکی جیهان خۆڕاگری دەکەن. نە کۆلۆنیالیزم، نە فاشیزم و نە هەژموونخوازەکان ناتوانن بەر بەو ئازادیە بگرن کە لە ئیمراڵیەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئێمەی ژنانی کورد ئەوە بە بەس نابینین و ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. بۆ ئەوەی ٧٤ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ ببێتە کۆتا ساڵی دوورکەوتنەوەی جەستەیی ئێمە لەو، ئێمە بە هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادیەوە بەرەو شۆڕشی ژن" تێکۆشانی ئازادی بەرزدەکەینەوە. ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و دەزانین کە هەر دەستکەوت و پێگەیەک کە ئێمە لە تێکۆشانی ئازادی بەدەستمان هێناوە، هەنگاوێکە کە ئێمە لە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ نزیک دەکاتەوە.
بۆ لەناوبردنی فاشیزم و کۆلۆنیالیزم و بۆ پێکهێنانی ژیانی ئازاد بە بڕیارداری رێپێوانی ژن ژیان ئازادی درێژە پێدەدەین. ئێمە سەدەی ٢١ بە شۆڕشی ژنان تاجدار دەکەین".
هـ . ب