کەژەکە: ژنان بە خۆپاراستن و خۆڕێکخستنەوە دەتوانن ڕزگار ببن

کەجەکە سەرنجی خستەسەر قڕکردنی ژن و بەرخۆدان لە دژی ئەو قڕکارییانە و وتی: "ڕاپەڕینی هندستان و ئەفغانستان لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان وەک بەرخۆدانی خۆپاراستن پێرۆز دەکەین و بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین ئەم بەرخۆدانە گەورە بکەن."

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا هاتووە: "لە دژی دەستدرێژیکردن و کوشتنی ژنان کە لە ئاستی قڕکردنی ژناندا ئەنجام دەدرێت، ڕاپەڕینی ژن لە هندستان و مانگرتنی خەباتکارانی تەندروستی، هەروەها لە ئەفغانستان چالاکی ژنانی ئەفغانی و دۆستەکانیان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی تاڵیبان و لە ئێران بەرخۆدانی ژنان لە دژی لەسێدارەدان کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا لە بەرامبەر سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوانان پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی بڕایەوە، لە تیکۆشانی ئازادی ژندا بووە بە پرۆسەیەکی گرنگ."

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و پیاوسالاری لە ناو قەیرانێکی قوڵدایە. دەسەڵاتداری پیاوسالاری و کاپیتاڵیزم بە دەستبەسەرداگرتنی گۆڕەپانە نوێیەکانی هاوبەشیکردنی زانیاری بە چەوساندنەوە و شەڕ هەوڵدەدات قەیرانەکانی دەسەڵاتداری خۆی چارەسەربکات و درێژە بە خۆی بدات. ئەو قۆناغەی کە تێیداین، قۆناغێکی قەیراناوی لەم شێوەیە و ئەمەش بە شەڕی سێهەمی جیهانی ناودەبرێت. شەڕی سێهەمی جیهانی لە دەوری ئایدۆلۆژیایی ڕەگەزپەرستی و دینگەرایی بەرێوەدەبردرێت. وڵات، گەل، ژن لە ژێر چەوساندنەوە و سەرلەنوێ بڵاوکردنەوەی هێزە هەژموونخوازەکاندان. لە شەڕی هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، نیولیبراڵیزم و توندڕەی ئاینی دووڕوی یەک دراون و لە دوژمنایەتیکردنی ژن، کوشتنی ژن، هێرشی سەر جەستەی ژن وەک کاری بنەڕەتی خۆیان بەڕێوەیدەبەن. شەڕکردن لە دژی ژن کە هەزاران ساڵە ڕاگەیاندراوە، بە شێوەیەکی قورس بەڕێوەدەبردرێت. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا و باکووی ئەفریقا ئەو ناوچانەن کە ڕۆژانە ژنانی تێدا دەکوژرێت.

لەسەروی هەموویەوە لە ئێران، ئەفغانستان، هندستان، کوردستان، عێراق، تورکیا، بەنگلادش، لیبیا، ئەمریکای لاتیندا دەوڵەت نەتەوە و پیاوسالاری هەوڵدەدن قەیرانەکانیان بە شەڕکردن لە دژی ژن چارەسەربکەن. هەڕەشەکان لە دژی ئێمە لە هەموو کاتێک بەرفراوانترە. بە ڕێکەوتنی عێراق-تورکیا-پەدەکە-بەغدادا، پادێ کە پارتێکی سیاسیە لە شەنگال داخرا و دەخوازرێت هێزەکانی خۆپاراستنی وەک یەبەشە-یەژەشە وەک هێزی دەرەوەی یاسا ڕابگەیەنرێنن و کۆتاییان پێبهێنرێت. داعش لە شەنگالدا دەستی بە سیاسەتی قڕکردنی ژنان کرد و لەوێوە بە هەموو جیهاندا بڵاویکردەوە. بۆیە هاوپەیمانێتی تورکیا-عێراق-پەدەکە لە دژی شەنگال، هاوپەیمانێتکی شاراوەی داعشییە. ئەم هاوپەیمانێتییە دەرخەری ئەوەیە کە ژن لە تەواوی جیهاندا ڕووبەرووی چەمکێکی نوێی شەڕانگێزی بوونەتەوە.

'گەر خۆپاراستن و ڕێکخستنەکانمان گەورە نەکەین، ئەوا لەدەستدانی تراژیدی ڕوودەدەن'

کۆمەڵکوژی ژنان لە چەندین ڕووی جەستەیی، سیاسی، ئابووری و ئەخلاقیەوە بەڕێوەدەبردرێت. لە دژی کۆمەڵکوژی، دەستدرێژی و قڕکردنی ژن گەر خۆپاراستنی ژن، چالاکی ئابووری، جەستەیی، ئەخلاقی، سیاسی و ڕێکخستیەوە لە هەموو ڕوویەکەوە گەورە نەکەین، ئەوا ژیان و ئازادی ژن ڕووبەڕووی لەدەستدانێکی گەورە و تراژیدی دەبێتەوە. ڕاپەڕینی ژن، ڕێکخستنی ژن، ئامرازە چەکدارییەکانی خۆپاراستنی ژن، شەڕی خۆپاراستنە. بەرەی بەرخۆدانی دیموکراتیکی و شۆڕشگێڕی شەڕی سێهەمینی جیهانی ببێتە سیستەمی جێگرەوە و بەرخۆدانی ئازادیخوازی ژن. لە ئاستێکی یەکلایکەرەوەی مێژویداین  و بەرخۆدانی ژن بووە بە خاوەنی ئەرکێکی شۆڕشگێڕی و ڕۆڵێکی مێژوویی لەم شێوەیە. فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووە بە دروشمی بەرخۆدانی ژنانی جیهان. ڕاپەڕینەکانی هندستان لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان وەک بەرخۆدانێکی خۆپاراستن پێرۆز دەکەین و بانگەوازی لە هەموو تەڤگەرەکانی ژنان دەکەین ئەم بەرخۆدانە گەرورە بکەن. لە دڵەوە لەگەڵ ژنانی هند، ئەفغانستانی، فارس، عەرەب، ئەفریقا و هەموو ژنان لە ڕژهەڵات و ڕۆژئاواداین.

کات کاتی ئەوەیە لە هەموو جێگەیەک بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەی ئازادی ژن، بەرخۆدان و خۆپاراستنی ژن بەرەوپێش ببەین، سیستەمی کۆنفیدراڵی ژن دامەزرێنین و ئازادی بکەین بە تاکە جێگەرەوەی جیهانی. ڕوونە ئەو سیستەمە بەرخۆدانانەی کە ناتوانن خۆیان ڕێکبخەن، توانای مانەوەیان نابێ؛ بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە خەباتی خۆمان بکەین، خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و سەربکەوین، کاتی ئەوە هاتووە وەک تەڤگەرەکانی ژن هێزمان یەکبخەین."