لە چالاکییەکانی ٨ ی ئاداردا تەژەئا داوای هەنگاونانی لە دەوڵەت کرد
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاردا لە چەند شارێک چالاکی و ئاهەنگی ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاردا لە چەند شارێک چالاکی و ئاهەنگی ئەنجامدا.
ژنان بە داوای بەرخۆدان و ئازادی و ئاشتی، ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاریان پیرۆز کرد. لە چالاکییەکاندا تیشکخرایە سەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات و داوای هەنگاونان لە دەوڵەت کرا.
دیگۆر:
لە بینای دەم پارتی ناوچەی دیگۆری قەرس بە درووشمی "بە تێکۆشانی ئازادیی ژنان، ئاشتی ڕێکدەخەین" ئاهەنگ ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە ئارزو ساڤاش دەرمان ڕایگەیاند بەرخۆدانی ژنان دژی شەڕ بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند ٨ ی ئادار سەرهەڵدانە دژی کۆمەڵکوژیی ژنانە. تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بە بوێرییەکی مەزنەوە بانگەوازی کرد بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک. پەکەکەش وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە. پێویستە ئیتر دەوڵەت و ئۆپۆزیسیۆن هەنگاوبنێن. بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان لەم ڕووەوە درێژە بە خەباتی خۆی بدات، پێویستە هەلومەرجی ئازاد بڕەخسێت. پێویستە هەمووان ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن".
ئاهەنگە بە گۆرانی کۆتایی هات. ژنان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" تا بەردەم شارەوانی دیگۆر ڕێپێوانیان کرد.
ئامەد: کۆمەڵەی کەلتوور و هونەر و ئەدەبی ژن (KASED) پێشانگای "ژن و شەقام"ـی کردەوە کە بەرهەمەکانی هونەرمەند بەهار موسڵیحی دەگرتەخۆ. ئەندامی کۆمەڵەکە نەشێ تۆپراک لە قسەکانیدا ژینا ئەمینی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ژنان دژی پیاوسالاری. هونەرمەند بەهار موسڵیح قسەی کرد و باسی لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی کرد، هونەرەکەی وەک ڕێبازێکی بەرخۆدان نیشاندا.
ڕحا: ئەنجوومەنی دەم پارتی چوونە گردی مراز. هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا سەما ئایشەئۆغلو سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد، جەختی کردەوە، ژنان ئێستە هەمان ئەو ڕۆڵە دەگێڕن کە ١٢ هەزار پێش ئێستە گێڕاویەتی.
ئەدەنە: پلاتفۆرمی ژنان لە ئەدەنە راگەیاندراویان خوێندەوە، دواتریش کتێب و کارتی پشتگیریان بۆ ژنانی زیندانیکراو نارد. پارێزەر سەڤیل ئاراجی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆی بیرهێنایەوە و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٨ ی ئادار لە ئەدەنە.