لە هانۆڤەر وۆرک شۆپی ژنان بەڕێوەچوو

لە شاری هانۆڤەری بە پێشەنگایەتی (Gemeînsam Kampfen) و نوسینگەی ئاشتی ژنانی جێنی و (Women defend Rojava) و ژەکە وۆرک شۆپێک بە ناونیشانی "بە تۆڕی ژن ژیان ئازادی، ژیان و شۆڕشی ژنان دەپارێزن" بەڕێوەچوو.

لە شاری هانۆڤەری بە پێشەنگایەتی (Gemeînsam Kampfen) و نوسینگەی ئاشتی ژنانی جێنی و (Women defend Rojava)  و ژەکە وۆرک شۆپێک بە ناونیشانی "بە تۆڕی ژن ژیان ئازادی، ژیان و شۆڕشی ژنان دەپارێزن" بەڕێوەچوو. وۆرک شۆپەکە لە زانکۆی هانۆڤەر بەڕێوەچوو و ٢ ڕۆژی خایاند.

لە وۆرک شۆپەکەدا، ژنە شەهیدە پێشەنگەکان یادکرانەوە، پاشان نرخاندن بۆ پرۆسەی سیاسی لە جیهان و کوردستاندا کرا.

لە وۆرک شۆپەکە ئاماژە بەوە کرا شەڕی جیهانی سێیەم لە هەمووان زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان دەکات. دووپاتکرایەوە ژنان دژی سیاسەتی شەڕ و قڕکردن، پێشەنگایەتی بەرخۆدانی جڤاکیان کردووە. بۆیە ژنانی پێشەنگ دەکرێنە ئامانج و دەوڵەت نەتەوەی پیاوسالاری زیاتر لە ژنانی بەرخۆدەر دەترسێت. هەروەها تیشکخرایە سەر گرنگی دامەزراندنی تۆڕی هاوبەشی ژنان و یەکێتی هێزی ژنان.

لە چالاکییەکەدا، ئەندامی کەنەکە قسەی کرد، پاشان بۆ یادکردنەوەی ژنە پێشەنگەکانی چالاکی هونەری پێشکەش کرا.

لە ڕۆژی دووەمدا، لە چوارچێوەی وتوێژەکاندا پێویستیەکانی سەردەم لە تێکۆشانی هاوبەش و گفتوگۆی بونیادنانی ڕێبازی نوێ پێشخرا و پلانسازی فراوان کرا.

هەروەها پەیامی دڵسۆزی بۆ ژنانی ئەفغان و بەلوج دووپاتکرایەوە، بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

لە وۆرک شۆپەکەدا چەند بڕیارێک درا، لەوانە:

* بەڕێوەبردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەشێوەیەکی بەهێزتر.

* لە ئەڵمانیا ئەنجامدانی وۆرکشۆپی "شەڕ و ئاشتی" دژی شەڕ بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی ژنان.

* خاوەنداری بەهێز لە کەمپەینی دژی قڕکردنی ژنان کە لە دەیەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگال دەست پێ دەکات.

پاش ئاشکراکردنی بڕیارەکان، وۆرک شۆپەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.