لە منبج ٣ ژن لە بەرخودان دژی داگیرکەریدا شەهیدبوون
ئەنجومەنی ژنانی زنوبیا رایگەیاند، لە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر منبج ٣ ئەندامیان شەهیدبوون.
ئەنجومەنی ژنانی زنوبیا رایگەیاند، لە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر منبج ٣ ئەندامیان شەهیدبوون.
ئەنجومەنی ژنانی زنوبیا رایگەیاند، ٣ ئەندامیان بە ناوەکانی قەمەر ئەل سۆد، ئایشە عەبدولقادر و ئیمان لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهیدبوون و رایگەیاند، "هەر سێ هاوڕێکەمان نمونەی گیانبازی بوون و لە بەرامبەر مردندا بە قارەمانێتی پێداگرییان کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"شەهیدبوونی ئەو هاوڕێیانەمان دەبێتە سەرەتایەکی نوێی پەیمان نوێکردنەوە، بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی. قەمەر، ئایشە و ئیمان لە دژی هێزە تاریکپەرست و دوژمنان شەڕێکی توندیان کرد و لە پێناو پاراستنی منبجدا گیانبازی گەورەیان نواند".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بانگەواز ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کراوە کە دەستبەجێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر منبج رابگرن و مەدەنیەکان لە تاوانەکانی شەڕ بپارێزن.