داکەبە: بەشداری چالاکییەکانی ١٤ی کانوونی یەکەم ببن، خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا بانگەوازی بەشداری لە چالاکییەکانی ئەوروپا کرد.

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (داکەبە) لە دژی هێرش لەسەر ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەمانە وترا: "شۆڕش کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست بوو، لە هەموو جیهان دەنگیدایەوە و بە هەزاران ژن گیانی خۆیان فیداکرد بۆ ڕزگارکردن، بەڵام سیستەمی سەرمایەداری، بۆ ئەوەی ئەم دەستکەوتانە کەم بکاتەوە و بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت جارێکی تر ڕێگە بۆ هێزە دڕندە و ئایینپەرست و پاشڤەڕۆکان دەکاتەوە".

بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"بۆ مەزنکردنی هاوپەیمانی و تێکۆشان بۆ پاراستنی گۆڕەپانە ئازادەکانمان بانگەواز لە هەموو ئەندامەکانمان، دۆستەکانمان و ژنان دەکەین کە هەڵوێست وەربگرن. پشتگیری بڕیاری چالاکییەکانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا بکەن و بە ڕۆحی بەرخۆدانی کەربەلا خاوەندارێتی لە تێکۆشانی ڕۆژئاوا و داواکارییەکانیان بۆ یەکسانی و وڵاتپارێزی پیشانبدەن.

 ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەی کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان کە تێکۆشان بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن هیوایە.

بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەین کە لە ١٤ ی کانوونی یەکەم، لە تەواوی ئەوروپا بەشداری چالاکییەکان بن کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت، پشتگیری کەمپینی مانگی سووری کوردستان بکەن و وەک سیمبولی یەکگرتن، پارووەکانتان دابەش بکەن".