زنجیری ژنان دژی شەڕ: ژنانی ڕفێندراو هۆکاری تێکۆشانمانن

لە دژی شەڕ ژنان زنجیرەی ئاشتییان دروست کرد. ژنان هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و گوتیان: " ئەو ژنانەی ئەشکەنجە و توندوتیژی دەبینن هۆکاری تێکۆشانمانن".

بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلەی ئامەد، ژنان لە دژی هێرشەکان لە بەرانبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "نا بۆ شەڕ، ئێستا ئاشتی" لە ئامەد زنجیری ئاشتییان دروست کرد. هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە دەنیز ئاکتاش، تەڤگەر ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) هاوسەرۆکانی شارەوانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها لە ئێلحیش گەلێک ژن و هاوڵاتی بەشداری چالاکییەکە بوون.

ژنان بێ پچڕان "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"، "ژن ژیان ئازادی"یان بەرز کردەوە.

لە دوای دروشمەکان زنجیرەکە دروست کرا. هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سوڵتان یارای قسەی کرد ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕۆژئاوا هێرشی ژیانی ئازاد دەکەن و هەمیشە لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوا جێی خۆیان بگرن.

پاشان بە ناوی داکاپ دەرمان ئونگور قسەی کرد. دەرمان ئونگور ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی قڕکردنی ژنان بە ژیانی نەتەوەی دیموکراتیک و پێشەنگایەتی ژنان چارەسەر دەبێت و گوتی: " جەنگی جیهانی سێیەم کە ناوەندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناویە بەردەوامە. ڕژێمی ئەسەد لە دوای پەنجا ساڵ ڕووخا. جارێکی تریش بینرا کە دەسەڵاتە نەتەوەییە یەکپارێزەکان جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی هیچ شتێک بە گەل نابەخشن".

دەرمان ئونگور لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوە کرد کە سوپای نەتەوەیی سووریا ژنانی تێکۆشەر بە ئامانج دەگرێت و ئاماژەی بەوەکرد ژنانی زەنوبیا لە ڕۆژئاوا خەبات دەکەن و گوتی:

ئەمڕۆ سوپای نەتەوەیی سووریا ئەو ژنان دەکوژێت کە بۆ مافەکانی ژنان تێدەکۆشن. ئەوانە لە دژی داعش تێکۆشانیان کرد ژنانی کوردبوون. ئەمڕۆ چەتەکان دڕندایەتی بەرامبەر گەل و بەتایبەت ژنان ئەنجام دەدەن. ئەو ژنانەی ئەشکەنجە و توندوتیژی دەبینن هۆکاری تێکۆشانمانن. لە دژی ئەوانە تێکۆشانمان بڵند دەکەین. بانگەوازی پشتیوانی و تێکۆشان لە هەموو ژنان دەکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشم و هەلهەلە بە کۆتا هات.