لە مێردین ژنێک خۆی سوتاند

لە ناوچەی قۆسەر، ژنێک بەناوی سوریا ئەکتورک لە سەربانی خانووەکەی ئاگری لە جەستەی بەردا و گیانی لەدەستدا.

لە گەڕەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ناوچەی قۆسەری مێردین، ژنێک بە ناوی سوریا ئەکتورک (٥٠ ساڵ) بە هۆکارێکی نەزانراو لە سەربانی خانووەکەی ئاگری لە جەستەی بەردا. کەسانی دەوروبەر ویستیان فریای بکەون، بەڵام ئەکتورک گیانی لەدەستدا. پاشان ئاگرکوژێنەوە و کارمەندانی تەندروستی لە بەشی لەناکاوی ١١٢ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

کارمەندانی تەندروستی تەرمی ئەکتورکیان بە ئەمبوڵانس گەیاندە ساردخانەی نەخۆشخانەی حکومی قۆسەر.