لە رۆما رۆڵی رێبەری گەلی کورد لە تێکۆشانی ژنان گفتوگۆی لەبارەوە کرا
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەییدا لە رۆما لە باری رۆڵ و کاریگەری تیۆریک و پراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشانی ژناندا گفتوگۆ ئەنجامدرا.
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەییدا لە رۆما لە باری رۆڵ و کاریگەری تیۆریک و پراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشانی ژناندا گفتوگۆ ئەنجامدرا.
کۆنفڕانسەکە بە دروشمی "فەلسەفەی وەرچەرخانی ژیان: ژن، ژیان، ئازادی"، لە کۆلێژی گیۆریس پرۆدینزای زانکۆی رۆما ٣ بەڕێوەچوو.
کۆنفڕانسەکە کە بە پێشەنگایەتی رێکخراوەکانی وەک تەژەکە-ئە، رێتێ ژن و کۆمیتەی ئیتالیای ژنۆلۆژی و پشتیوانی شارەوانی ناوچەی ٨ی رۆما سازکرا، تیایدا چالاکوانانی ژن، ئەکادیمیسیان، مافناسان، لەبارەی شرۆڤەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی بزوتنەوەی ژنان و هەوڵەکانی بۆ بونیادنانی کەسایەتی ئازاد و ئاستی پێشێلکارییە یاساییەکانی سیستمی گۆشەگیری هەڵسەنگاندنیان کرد.
کۆنفڕانسەکە بە خوێندنەوەی هەندێک بەشی کتێبی "ژیانی من بەردەوام شەڕ بوو"ی سەکینە جانسز، یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە کە ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا، هەروەها خوێندنەوەی هۆنراوەی "ژنی ئەڤین" کە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نوسراوە، دەستیپێکرد.
لە سەر ناوی فەرمانگەی کولتوری شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما مایا ڤێتری قسەی کردووە و لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشنیاز کراوە، بابەتی ئیکۆلۆژیک، دیموکراسی و ئازادی ژن لەخۆدەگرێت و ئەوەی خستەڕوو لە ئەو مۆدێلە بۆ ئەوان وەک سەرچاوەیە.
لە پانێلی یەکەمدا کە لەلایەن کۆمەڵناس چیارا داڤۆلیەوە بەڕێوەبرا، کەسایەتیەکانی وەک لاورا کۆرادی لە زانکۆی کالابرای، فێدێریکا گیاردینی لە زانکۆی رۆما ٣، لە رێگەی گێڕانەوەی ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسیان لە دیالێکتیکی وەرچەرخان لە بزوتنەوەکانی ژنانیان کرد.
هاوکات گیا پیکاردی لەنێوان شرۆڤەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و یەک لە تیۆریناسانی گرنگی بزوتنەوەی ئیکۆ-فیمینیست ماریا میەس بەراوردێکی خستەڕوو.
لەسەرناوی ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڤێرا قسەی کرد و کاریگەرییەکانی شرۆڤەکانی رێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالانی لەبارەی ئازادی ژن و بزوتنەوەی ژنان هەڵسەنگاند.
لە پانێلی دووەمدا کە لە لایەن مامۆستای کۆلێژی گیروس پرودێنزا پرۆفیسۆر ئێنریکا ریگۆ بەڕێوەبرا، پارێزەر مێشێلا ئاریکاڵ، پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رازیە ئۆزتورک و ئەندامی رێتێ ژن لاورا کوالیۆگولۆ لەبارەی دۆخی ئیمراڵییەوە قسەیان کرد و سەرنجیان بۆسەر گرنگی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و هەوڵە یاساییەکان راکێشا.
لە پانێلی سێهەمی کۆنفڕانسەکەدا بە ناونیشانی "رێپێوان بەرەو شۆڕشی ژن" چالاکوانانی بزوتنەوەکانی ژنانی کورد هەوڵەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەپێناو ناسنامەی ژنی ئازاد، بونیادنانی بنەماڵەی دیموکراتیک و بەرەوپێشبردنی کولتوری بەرخودان خستەبەرباس و گفتوگۆ.
لە پانێلی 'بەرخودانی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست' لە فەلەستینەوە ئالبا نابلوسی و لە ئێرانەوە مارال رەحیمی قسەیان کرد.
هـ . ب