لە شاری ڕەقە کۆنفرانسی ژنان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد

لە شاری ڕەقە کۆنفرانسی ژنان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد.

کۆنفرانسی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" لە هۆڵی ئەنجومەنی ڕەقە دەستی پێکرد.

کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئامادە کرابوو. ئەندامانی هەردوو دامەزراوەکە، ئەنجومەنی ژنانی سوریا، نووسینگەکانی ژنانی حزبەکانی ڕەقە، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی ژنانی هەرێمەکە بەشداریان کرد. هەروەها کەسایەتی سەربەخۆ و نووسەران، شاعیر و ژنە پزیشکەکان، بەشێک لە میوانانی دیمەشق، حمس، حەما و لازیقییە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد. کەسانی دیکەش لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە، بەشداری دەکەن.

لە کۆنفرانسەکەدا بابەتی سەرەکی وەک "ئەنجامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی سیاسی"، "تاوانەکانی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان" و "هەڵمەتەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان" تاوتوێ لەسەر دەکرێن.

زلێخا عەبدی هاوسەرۆکی لیژنەی پەروەردە و فێربوونی کانتۆنی ڕەقە لە کۆنفرانسەکەدا قسەی کرد و وتی: "بە پڕۆسەیەکی مێژوویی هەستیاردا تێدەپەڕین، ئێمە وەڵامدەرەوەی بەرخۆدان و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانمانین و ڕاگەیاند. ئەمڕۆ لێرە ئەو پێکهاتانەی ڕووبەڕووی تیرۆری داعش بوونەوە، کۆبوونەتەوە".

زلێخا عەبدی هۆشداریشیدا لەوەی دەوڵەتی تورک لە داعش مەترسیدارترە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەوڵەتی تورکیا تەماعی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەو ناوچانەی داگیری کرد کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا، زۆر وڵات دانیان بە کۆمەڵکوژییەکانی عەفرین و سەرێکانی و گیرێ سپی داناوە".

لە درێژەی قسەکانی زلێخا عەبدی وتی؛ "بۆ شکستپێهێنانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، پێویستە ژنان دەنگی خۆیان یەکبخەن و پێکەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بکەن.

زڵێخا عەبدی هاوسەرۆکی لێژنەی پەروەردە و فێربوونی کانتۆنی ڕەقە، بەڵێنی پەرەدانی بە تێکۆشان و خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان دوبارەکردەوە لە پێناو زگارکردنی خاکە داگیرکراوەکان.

کۆنفرانسەکە بە وتاری ئەندامی بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی ڕۆشنبیری ژنان و شاعیر مێدیا سلێمان و باس لەسەر پرسە دیاریکراوەکان درێژەی هەیە.