لە ستۆکهۆڵم کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە

کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە ستۆکهۆڵم دوو ڕۆژە بەردەوامە.

کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) دەربارەی بەرخۆدانی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەردەوامە، مژارە سەرەکییەکانی ئەمڕۆ بریتی بوون لە "کاریگەری دینامیکە ناوخۆی و دەرەکییەکان لەسەر شۆڕش" و "کێشەکانی بەردەوامبوونی شۆڕش" و "شۆڕشی ژن و جڤاک".

لە دانیشتنی یەکەمی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە، پەرلەمانتاری پێشووی ئەفغانستان بەڵقیس ڕۆشەن، لە زانکۆی کۆلێژ کۆرکی ئیرلەندا ڕۆژین موکریانی، لە بەریتانیاوە ئەکادیمیسیان سارا کرمانیان، لە سویدەوە ئەکادیمیسیان نەدا هۆشەنگ قسە دەکەن.

لە کۆنفرانسەکەدا سەدان ژنی کورد و بەلوج و ئەفغان و فارس ئامادەبوون.

لە دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە، ژنە چالاکوانی بەلوجی فەریبە بارهانزەهی وتەیەکی گرنگی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە کرد شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گۆڕانێکی جڤاکیی مەزنی بەرپاکرد، هاوپەیمانییەکی لەنێوان بەلوجی و کورد و عەرەب و لوڕ و تورکمانی کۆکردەوە کە بە درێژایی مێژووی هەوڵی خۆپاراستنیان داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لەکاتی شۆڕشەکەدا، بەلوجییەکانی پاکستان بە چەندین خۆپیشاندان سڵاویان لە شۆڕشی گەلانی ئێران کرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین مرۆڤی سڤیلی بەلوجی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران بەڵام گەلی بەلوجی دژی ستەم و کوشتنی ژنان ڕاپەڕی و ناڕەزایەتی دەربڕی. ئەمڕۆش ئێران و پاکستان بە چەکی قورس هێرشدەکەنە سەر شارەکانی بەلوجستان، ژن و مناڵ دەکوژن. بەلوجییەکان دووپاتی دەکەنەوە هاوشێوەی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پێویستە ئێستەش هاوپەیمانی بەرخۆدان دژی نەژادپەرستان بەهێز بکرێت.