له‌ماوه‌ی مانگێكدا ٣٤ ژن و منداڵ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ كوژراون

به‌ پێی ئاماره‌كانی بیانه‌ت پیاوان له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا لانیكه‌م ٣٤ ژن و منداڵیان كوشتووه‌.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیانه‌ت له‌ رۆژنامه‌ هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی، ماڵپه‌ڕ و ئاژانسه‌ هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌، پیاوان له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا لانیكه‌م ٣٤ ژن و ٤ منداڵیان كوشتووه‌ و ده‌ستدرێژییان كردوه‌ته‌ سه‌ر ٧ ژن.

پیاوان به‌رامبه‌ر به‌ لانیكه‌م ٦١ ژن توندوتیژیان ئه‌نجامداوه‌، لانیكه‌م ٤ منداڵ كوژراون، ٣٧ كچ و كوڕ ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر، لانیكه‌م ١٢ ژنیش ئه‌شكه‌نجه‌ كراون و ١٣٠ ژنیش به‌ زۆره‌ملێ سێكسیان له‌گه‌ڵ كراوه‌.

پیاوان له‌ ساڵی ٢٠٢١دا ٣٢٤، له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٨٤ و له‌ ساڵی ٢٠١٩شدا لانیكه‌، ٣٢٨ ژنیان كوشتووه‌. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ده‌یان منداڵیش كوژراون و زۆر ژن و منداڵیش رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی "راپۆرتی ئاماری ساڵی ٢٠٢١"ی پلاتفۆرمی ئێمه‌ تاوانكاری به‌رامبه‌ر ژنان راده‌گرین (كه‌جه‌ده‌په‌ / KCDP) له‌سه‌دا ٦٤ی ژنان له‌ ماڵه‌وه‌ كوژراون. كه‌جه‌ده‌په‌ مردنی ٢١٧ ژنیش وه‌ك "گوماناوی" راده‌گه‌یه‌نێت.

هـ . ب