مانگی رابردوو لە تورکیا و باکوری کوردستان ٣٦ژن کوژراون

راگەیەندرا کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە باکوری کوردستان و تورکیا، ٣٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ٢١ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵ ژن (ژن نیوز) ئاماری توندوتیژی مانگی تشرینی یەکەم لەدژی ژنان ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە: لە تشرینی یەکەمدا ٣٦ ژن کوژراون و هەوڵی کوشتنی ٦ ژن دراوە. هەروەها ٢١ ژن و ٧ منداڵ بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە. ٢١ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیان، ٥ ژن لەلایەن کەسوکاری پیاوەکانیانەوە و ٥ ژنیش لەلایەن هەندێک پیاوەوە کە دەیانناسین کوژراون. ٢٠ لە ژنەکان بە چەک، ٦ ژن بە چەقۆ، ٨ ژنیان بە ئەشکەنجە و رێبازی دیکە کوژراون. ژنێکێش هەم بە چەقۆ و هەم بە چەقۆ کوژراوە.

لەو ژمارەیە ٧ ژن لە ئەستەنبوڵ، ٥ لە ئەنقەرە، ٣ لە خارپێت، ژنێک لە ئایدن، ژنێک لە دەنیزلی، ژنێک لە موغلا، ژنێک لە ئەدەنە، ژنێک لە ئەرزەرۆم، ژنێک لە ئسپارتا، ژنێک لە مێردین، ژنێک لە کۆجائەلی، ژنێک لە سێواس، ژنێک لە کرکلارئەلی، ژنێک لە ئەنتاڵیا، ژنێک لە قەیسەری، ژنێک لە یۆزگات، ژنێک لە روحا و ژنێکیش لە چاناککالە کوژراون.

هەرچەندە بریاری دوورخستنەوەی ٤ پیاودرابوو، بەڵام رێگری لەوە نەکرا کە ژنەکان نەکوژن.

ف.ق